بەغداد - INA
ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی قاسم ئەعرەجی ئەمرۆ چوارشەممە، لەگەڵ وەلید محەمەد ئیسماعیل باڵیۆزی میسر گفتوگۆیكرد و لەبارەی هەماهەنگی نێوان بەغداو قاهیرە لەبواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: ئەعرەجی ڕۆژی چوارشەممە لە ئۆفیسی خۆی پێشوازیكرد لە وەلید محەمەد ئیسماعیل باڵیۆزی میسر لە بەغدا و دوا پێشهاتەكانی بارودۆخی سیاسی و ئەمنی ناوچەكەیان تاوتوێ كرد و هەروەها باس لە پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات كرا.
بەپێی بەیاننامەكە لە كۆبوونەوەكەدا باس لە دیمەنەكانی هاوكاری نێوان بەغدا و قاهیرە بەتایبەتی لە بواری تیرۆر و ئاڵوگۆڕی زانیاری كراوە.
794ئەفسەر و سەربازی زایۆنی كوژران
كەش و هەوا: باران بارین و دابەزینی پلەكانی گەرما