بە سەرۆكایەتی عێراق ... نوسینگەی جێبەجێكاری وەزیرانی راگەیاندنی عەرەب ڕاسپاردەكانی لیژنەی هەمیشەیی پەسەند دەكات

سیاسی
  • 21-09-2022, 16:54
  • +A -A

    قاهیرە - INA
    نوسینگەی جێبەجیكاری وەزیرانی راگەیاندنی عەرەبی لەمیانەی 15هەمین دانیشتنی ئاسایی خۆیدا كەڕۆژی چوارشەممە لەقاهیرە بەسەرۆكایەتیی عێراق بەڕێوەچوو، ئەو ڕاسپاردانەی كە لەلایەن لیژنەی هەمیشەیی بۆ میدیای عەرەبی بە سەرۆكایەتی سەرۆكی تۆڕی میدیایی عێراقی دكتۆر نەبیل جاسم ئامادەكرابون پەسەندكراون.
    كارەكانی 52هەمین دانیشتنی ئەنجومەنی وەزیرانی راگەیاندنی عەرەبی ڕۆژی پێنجشەممە بەبەشداری عێراق و بەنوێنەرایەتی تۆڕی میدیایی عێراق و كۆمیسیۆنی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان دەستپێدەكات، براوەكانی خەڵاتی فەخری میدیای عەرەبی لەخولەكانی پێنجەم و شەشەمدا بەرز ڕادەگیرێت كە سێ ناو لە تۆڕی میدیایی عێراقی تێدایە.
    لە كۆبوونەوەكانی لیژنەی باڵای میدیای عەرەبی لە كۆمكاری عەرەبی ساڵی ڕابردوو دەنگیان لەسەر درا، مەكتەبی تەنفیزی وەزیرانی راگەیاندنی عەرەبی 9 ئەندامی هەیە (میسر وەك وڵاتی خانەخوێ بۆ 52ەمین دانیشتنی وەزیرانی راگەیاندن و عێراق و سعودیە و جەزائیر و جزر ئەلقەمەر و كوێت و لوبنان و تونس و یەمەن).
    ئەجندای دانیشتنەكە كۆمەڵێك بابەتی تێدایە كە لە پێشدا بەردەوامبوونی پاڵپشتی میدیای عەرەبییە بۆ پرسی فەلەستینی و چالاككردنی ئامانجەكانی ستراتیژی میدیای عەرەبی 2022-2026 لەوانەشە چارەسەركردنی قەیران و كارەساتەكان لەلایەن میدیاكانەوە بەتایبەتی كەسانی گشتی لەبەر ڕۆشنایی ئەزموونی نیشتمانی لەگەڵ نەخۆشی كۆرۆنا
    هەروەها بەدواداچوونی پلانی كاری میدیایی لەدەرەوە و ڕۆڵی میدیا لەڕووبەڕووبوونەوەی دیاردەی تیرۆرو توندڕەوی و نەخشەی میدیای عەرەبی بۆ گەشەپێدانی بەردەوام 2030 جگە لەداڕشتنی میدیای پەروەردەیی لەپرۆگرامی وڵاتانی ئەندام.
    52هەمین دانیشتنی ئەنجومەنی وەزیرانی راگەیاندنی عەرەبی تایبەت بەگەشەپێدانی سەركەوتووترین ڕێبازی بەشداری و دەستپێشخەرییە پراكتیكیەكان بۆ پەرەپێدانی میدیای عەرەبی لەچوارچێوەی گۆڕانكارییە خێراكانی میدیاو دیمەنی دیجیتاڵدا
    بەتایبەتی سەبارەت بە تەواوكردنی دامەزراندنی ستراتیژییەكی عەرەبی یەكگرتوو بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ كۆمپانیا گەورەكانی میدیا (گووگڵ، ئەپڵ، فەیسبووك، ئەمازۆن، نێتفلیكس، GAFAN)، هەروەها دامەزراندنی ڕوانگەیەك و پلاتفۆرمی یەكخراو و ئامادەكردنی ماڵپەڕی لیژنەی عەرەبی بۆ میدیای ئەلكترۆنی، ئەوە جگە لەدامەزراوەیی پەیڕەوی "خەڵاتی فەخامەتی میدیا" لەپێناساندن و سوپاسگوزاریی بۆ ئەو كەسایەتی و دامەزراوەیانەی كەخزمەتگوزاریی گەورەیان بەمیدیای عەرەبی كردووە.
    وەزیرە راگەیاندنی عەرەبیش  چەند پرسێكی ڕێكخراوەیی و پێكهاتەیی تاوتوێ دەكەن و چاو بەچالاكی و جوڵە چڕوپڕەكان بخشێننەوە كە ئەرك و ناوەندەكانی كۆمەڵەی وڵاتانی عەرەبیان دیاریكردووە بەهەماهەنگییەكی نزیك لەگەڵ ئەنجومەنەكانی باڵیۆزانی عەرەب لە وڵاتانی پشتیواندا.