عەبدوڵا: جیاوازیەكان و تەواونەبوونی مافە دەستوورییەكان كاری كردەسەر كاری دامەزراوەكانی دەوڵەت

سیاسی
  • 21-09-2022, 16:52
  • +A -A

    بەغداد - INA
    جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران شاخەوان عەبدوڵڵا ئەمرۆ چوارشەممە جەختیكردەوە: كەجیاوازیی سیاسی و تەواونەبوونی مافە دەستوورییەكان كاری كردۆتە سەر كاری دامەزراوەكانی دەوڵەت.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیانامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: بەئامانجی ڕێكخستنی ئەدای دامەزراوەی یاسادانان و پەرەپێدانی میكانیزمەكانی كاركردن و دەستنیشانكردنی كێشەكان و زاڵبوون بەسەر كۆسپەكاندا، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق شاخەوان عەبدوڵڵا ئەمرۆ چوارشەممە لەهۆڵی دەستووریی كۆبوونەوەیەكی فراوانی لەگەڵ ڕاوێژكارانی ئەنجومەنەكە ئەنجامدا.
    ئاشكراشیكرد: پێویستی بەردەوامبوون لە ئەركەكان و توانادان بە ڕاوێژكارەكان بۆ جێبەجێكردنی ئەو كارانەی پێیان سپێردراوە و ئەو پشتگیرییەی كە پێویستیانە، پێشكەش بكەن، لەگەڵا یەكخستنی هەوڵەكان، و بەدواداچوون بۆ پێوانەكردنی كاریگەریی یاسادانان و پێشكەشكردنی ڕاپۆرت و پێشنیار بۆ لیژنەكانی پەرلەمان.
    جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران جەختی لەسەر ئەوە كردەوە: كە كۆبوونەوەكانی نێوان سەرۆكایەتی ئەنجومەن و ڕاوێژكارەكان بەشێوەی خولی بەردەوام دەبێت و ئاماژەی بەوەدا: كە جیاوازییە سیاسییەكان و تەواونەبوونی مافە دەستوورییەكان كاریگەری لەسەر كاری دامەزراوەكانی دەوڵەت هەبووە.
    جەختیشی لەسەر پێویستیی ئەوە كردەوە: كە ئەم قۆناغەكە تێپەڕنێن و بەردەوام بن لە كاركردن، بەتایبەتی ڕاوێژكارەكان بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری و ئامۆژگاری یاسایی و ڕاسپاردە گرنگەكان، هەروەها تەئكیدیكردەوە لە گرنگیی ئامادەكردنی توێژینەوەو پێشنیارەكان كە لەلایەن ڕاوێژكارانەوە پێشكەشكراون و سوودیان لێوەردەگیرێت لەڕووی یاسادانان و چاودێرییەوە.