بەغداد - INA
فواد حوسێن وەزیری دەرەوە و كریستیا فریلاندی هاوتا كەنەدیەكەی ئەمرۆ چوارشەممە، جەختیان لەسەر پێویستی كاركردن بۆ كەمكردنەوەی گرژی و هێنانەدی ئارامی لەناوچەكە كردەوە.
وەزارەتی دەرەوە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: وەزیری دەرەوە فواد حوسێن چاویكەوت بە وەزیری دەرەوەی كەنەدا كریستیا فریلاند لە پەراوێزی 77ەمین دانیشتنی كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان كە لە نیویۆرك بەڕێوەچوو.
لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆكرا لەبارەی لایەنە جیاوازەكانی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان بەغدا و ئۆتاوا و شێوازی هاوكاری لەبوارە جیاجیاكاندا.
وەزیری دەرەوە بەپێی بەیاننامەكە جەختی لەسەر گرنگی بەدیهێنانی هاوبەشی نێوان عێراق و كەنەدا كردەوە و ستایشی هەوڵەكانی كەنەدای ناو هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە شەڕی دژی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش كرد.
وەزیر ئاماژەی بە دۆخی ناوخۆ و جوڵانەوەی هێزە سیاسییەكان كرد بۆ ئەوەی لە ڕۆژانی داهاتوودا بە مەبەستی پێكهێنانی حكومەت بە چارەسەری هاوبەش بگات بۆ ئەنجامدانی دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران.
هەردوو وەزیر باسیان لە ژمارەیەك كێشەی هەرێمی و نێودەوڵەتی كرد ، و جەختیان لەسەر پێویستی كاركردن بۆ كەمكردنەوەی گرژی و هێنانەدی ئارامی لە ناوچەكە كرد.
لەلایەن خۆشیەوە، وەزیری دەرەوەی كەنەدا پشتیوانی وڵاتەكەی بۆ هەوڵەكانی عێراق بۆ بەدیهێنانی ئاسایش و سەقامگیری دەرببڕی و جەختیشی لە بەردەوامبوونی هەماهەنگی نێوان هەردوو وڵات و كاركردن بۆ هێوركردنەوە كردەوە.