بەغداد - INA
دادگای فیدراڵی ئەمرۆ چوارشەممە، بڕیارێكی سەبارەت بەهەنگاوەكانی دامەزراندنی كۆمپانیای نەوتی نیشتمانی دەركرد.
دادگا لەبەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: بڕیاری داوە بە نادروستی بڕگەكانی (2) و (3) بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (109) ی ساڵی 2020 و بڕیاری (211) ی ساڵی 2021 و هەڵوەشاندنەوەیان لە تەواوكردنی هەنگاوەكانی دامەزراندنی كۆمپانیای نەوتی نیشتمانی و سپاردنی وەزیری نەوت (ئیحسان عەبدولجەبار) بۆ سەرۆكایەتیكردنی.
دادگا بڕیاری دا:
1 - نەدۆزینەوەی ڕێگاكانی پاراستنی دەرماڵەی گشتی كە لە ڕاستیدا نوێنەرایەتی موڵكی هەموو خەڵك دەكات لە لایەن ئەو كەسانەی لە ڕووی یاساییەوە فەرمانیان پێكراوە، پێشێلكردنی بڕگەكانی ماددە(27/ یەكەم)ی دەستوور، شكستهێنان لەم پێناوەدا دەبێتە هۆی نەبوونی عەدالەتی كۆمەڵایەتی و نەبوونی ئینتیمای نەتەوەیی بۆ دەوڵەت.
2 - نەهێشتنی سەرمایەی گشتی دەبێتە هۆی شكستهێنانی دەوڵەت بۆ جێبەجێكردنی ئەركە دەستوورییەكانی بەپێی بڕگەكانی (29-36) ی دەستوور.
794ئەفسەر و سەربازی زایۆنی كوژران
كەش و هەوا: باران بارین و دابەزینی پلەكانی گەرما