بەغداد - INA
سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتمانی سەید عەممار حەكیم سەید چوارشەممە جەختیكردەوە لەسەر پێویستیی چارەسەركردنی پشكی ئاوی عێراق بەپێی میتۆدی تەكنیكی و بنەماكانی دراوسێیەتی باش.
نوسینگەی حەكیم لە بەیاننامەیەكدا كە دەست هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتمانی سەید عەممار حەكیم ئەمڕۆ پێشوازی لە باڵیۆزی توركیا لە بەغداد عەلیڕەزا گۆنای كرد.
سەید حەكیم جەختی لەسەر گرنگیی عێراق بۆ وڵاتانی دراوسێ كردەوە و ئەوەشی خستە ڕوو: كەئاسایش و سەقامگیرییەكەی لە ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكە و جیهاندایە.
هەروەها داوای بەهێزكردنی هاوكاری نێوان هەردوو وڵاتی كرد لەپێناو بەدیهێنانی بەرژەوەندییەكانی هەردولا و پاراستنی سەروەریی عێراق و هەماهەنگی زیاتر لەهەموو ئاستەكاندا، جەختیشیكردەوە: پێویستە بەشی ئاوی عێراق بەپێی شێوازی تەكنیكی و بنەماكانی دراوسێیەتی باش چارەسەر بكرێت.
هەروەك تەئكیدی لەسەر گرتنەبەری دیالۆگی نیشتمانی وەك ڕێگایەك بۆ چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكان كردەوە، و جەختی لەسەر داڕشتنی هاوكێشەیەكی نیشتمانی دڵنیاكەرەوە كردەوە بۆ هەموو كەسێك كە بەشداری لە بڕیاردانی سیاسی لە وڵاتدا مسۆگەر بكات.