بەغداد - INA
لیژنەی دارایی پەرلەمان ئەمرۆ چوارشەممە رایگەیاند: میوانداری نوێنەری وەزارەتی خوێندنی باڵاو ژمارەیەك لە سەرۆكی زانكۆ دەكات بۆ تاوتوێكردنی دۆسیەی گرێبەست و كارمەندانی كرێی رۆژانە، بر یاردرا لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە پێكبهێنرێت لەسەر ئەو گرێبەستانەی كە پێچەوانەی یاسان.
لیژنەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: ئەمڕۆ بە سەرۆكایەتی سەرۆكی تەمەن محاسن حەمدون، میوانداری نوێنەری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بەڕێوبەری گشتی كارگێڕی و دارایی ئەسعەد غەنی جیهاد، و سەرۆكی زانكۆكانی دیالەوە كەركوك و سامەڕا بەئامادەبوونی ئەندامانی و ژما لیژنەی دارارایی و لیژنەكانی تر كرا.
رونیشیكردەوە: میواندارییەكە ئامانجی ئەوەیە كە باس لە تەرخانكردنی دارایی ئەو زانكۆیانە بكرێت و فایلی گرێبەستەكان بەپێی بڕیاری 337 گفتووگۆی لەسەر بكرێت، هەروەها لیژنەكە گفتوگۆیان لەگەڵ سەرۆكی زانكۆ كرد كە چۆن چاودێری دارایی بكەن بۆ چارەسەركردنی خاوەن گرێبەستەكان لە دوای 2/10/2019 بەپێی بڕیاری 337 و گۆڕینیان بۆ بڕیاری 315.
هەروەها تاوتوێی لێكدانەوەی نامەی ژمارە 26377ی ساڵی 2022ی وەزارەتی دارایی كرد كە نامەیەك دەربكات بۆ وەستاندنی كۆتایی گرێبەستەكە تا كاتی دەركردنی میكانیزمەكان لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە و بە بڕیاری كۆتایی وەڵامی نامەكەی لیژنەكە بدرێتەوە.
ئاشكراشیكرد: شاندەكە لەنێوان میكانیزمی مامەڵەكردن لەگەڵ دۆسیەكەدایە لەسەر بنەمای نوسراوی وەزارەتی دارایی بەتایبەتی لەبەر ڕۆشنایی توانایان لەجێبەجێكردنی مەوعیدەكان بەهۆی یەكتربڕكردنی ژمارەی كارەوە.
ڕوونیشیكردەوە: هەندێكیان لەسەر حسابی سندوقی وەزارەتی خوێندنی باڵا گرێبەستیان لەگەڵ هەڵگرانی بڕوانامەی باڵادا كراوە، هاوكات سەرۆكی زانكۆی كەركوك دووپاتیكردەوە كە كۆتاییپێهێنانی گرێبەستەكە لەسەر داوای كرێبەستەكان هاتووە.