به‌غداـINA
سه‌رۆك وه‌زیران مسته‌فا كازمی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئێران ئیبراهیم ره‌ئیسی باسیان له هاوكاری دووقۆڵی كرد و جه‌ختیان له‌سه‌ر كاركردنی خێرا به‌رێكه‌وتنی تایبه‌ت له‌نێوان هه‌ردوو وڵات سه‌باره‌ت به‌چاره‌سه‌ریه‌كانی كێشه‌كانی كه‌شوهه‌وا كرده‌وه.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران له‌راگه‌یندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردوو راگه‌یاند" له‌په‌راویزی كاره‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه‌ئێستا له‌شاری نیۆیۆرك به‌رێوه‌ده‌چێت، سه‌رۆك وه‌زیران مسته‌فا كازمی چاوی كه‌وت به‌ئیبراهیم ره‌ئیسی سه‌رۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران وپێكه‌وه باسیان له‌په‌یوه‌ندی دوو قۆڵی و میكانیزمه‌كانی به‌هێزكردنیان و گرنگترین پرسه هه‌رێمایه‌تییه‌كان كرد.
هه‌روه‌ها وتی" له‌دیداره‌كه‌دا ئاماژه به‌رۆڵی گرنگی عێراقیان دا له‌دابینكردنی ئارامی و سه‌قامگیری ناوچه كه وه‌كو چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكیه‌كانی نێوان ده‌وڵه‌تان به‌پشتبه‌ستن به‌سیاسیه‌تی دیالۆگ و ئارامكردنه‌وه ونزیككردنه‌وه‌ی راو بۆچوونه‌كان تاگه‌یشتن به‌ئاشتی و ئارامی ناوچه‌كه، هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌شی دا كه‌هه‌ردوولا ته‌كیدیان له‌سه‌ر گرنگی به‌رده‌وامی دووقۆڵی له‌نێوان هه‌ردوو وڵاتی هاوسۆ له‌ته‌واوی بواره‌كان كرده‌وه به‌تایبه‌تی له‌بواری ئابووری و ئه‌منی و رۆشنبیری و وزه و هه‌ماهه‌نگی بۆ رووبه‌ربوونه‌وه‌ی كێشه‌كانی گۆرینی كه‌شوهه‌وا وخێراكردنی كاركردن به‌رێكه‌وتنی نێوان هه‌ردوو وڵات سه‌باره‌ت به‌كێشه‌كانی كه‌شوهه‌وا و چاره‌سه‌ریه‌كانی.
به‌پێی راگه‌یندراوه‌كه ره‌ئیسی جه‌ختی له‌سه‌ر پشتگیری خۆی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێكی عێراقی سه‌قامگیر كردۆته و ده‌ستپێشخه‌ری كازمی سه‌باره‌ت به‌دیالۆگی نیشتیمانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی سیاسی به‌رزی نرخاندووه.