بەغداد - INA
دەستەی نەزاهەی فیدراڵی ئەمرۆ چوارشە، وردەكاری ئەو حوكمانەی كە لەدژی بەرپرسانی وەزارەتەكانی دارایی و تەندروستی دەركراوە ڕاگەیاند.
بەشی لێكۆڵینەوەی دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: دادگای مەركەزی تاوانی روبەرووبونەوەی گەندەڵی لە بەغدا و حلە بۆ بەدواداچوونی كەیسەكانی نەزاهە سزای توندی زیندانیان لە دژی هەردوو بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەكانی خانووبەرەی پێشووی دەوڵەت و پێشووتری تەندروستی پارێزگای بابل دەركرد، و ئاشكراشیكرد: بەپێی بڕگەكانی مادەی (331) لە یاسای سزادان، سزا درا بەسەر تۆمەتباراندا.
رونیشیكردەوە: دادگای مەركەزی تاوانی روبەرووبونەوەی گەندەڵی سزای دوو ساڵ زیندانی بەسەر بەڕێوبەری گشتی پێشووی بەشی خانووبەرەی دەوڵەتدا سەپێندرا، بەهۆی ئاسانكاری بۆ پێدانی مۆڵەتی وەبەرهێنان بۆ دامەزراندنی هۆتێلێك و شاری یاری لەسەر یەكێك لە پیلانەكانی زەوی كە باخێكی پڕ بەرهەمە، كە پێچەوانەی بڕیاری ژمارە (50ی ساڵی 2016ی ئەنجومەنی وەزیرانە) بۆ بەكارهێنانیان بۆ مەبەستی دیكە بۆ بەرژەوەندی كەسێك لەسەر حسابی دەوڵەت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: زەوییەكە دەكەوێتە سنووری ئەمانەتی بەغدا و ڕەگەزەكەی باخچە و پاركە، رونیشیكردەوە: دادگای حلە بۆ بینینی كەیسەكانی نەزاهە سزای زیندانیكردن بەسەر بەڕێوبەری گشتی پێشووتری بەشی تەندروستی پارێزگای بابلدا سەپێندراوە، بەهۆی پێشێلكردنی بڕگەكانی یاسای فرۆشتن و كرێی پارەی دەوڵەت ژمارە (21ی ساڵی 2013) بە پەسەندكردنی كرێی كافتریای نەخۆشخانەی ئیمام سادق بەبێ موزایەدەكردنی گشتی.