بەغداد - INA
بانكی ڕافیدەین ئەمرۆ چوارشەممە، دەست پێكردنی وەجبەیەكی نوێی پێشینەی خانەنشینان كە لەپێنج ملیۆنەوە بۆ 25 ملیۆن دینار دەستپێدەكات راگەیاند.
بانكەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: وەجبەیەكی نوێی پێشینەیان بۆ خانەنشینان دەستیپێكردووە كە لە 5 ملیۆن دینارەوە دەستپێدەكات بۆ 25 ملیۆن دینار، دوای تەواوكردنی هەموو ڕێكارەكانی بەخشین بەپێی مەرج و ڕێنماییەكان.
لەبەیاننامەكەدا ئەوەش خراوەتەڕوو: داواكارییەكان لەڕێگەی لقەكانی بانكەوە لە بەغدا و پارێزگاكان دەبێت.
ئاشكراشیكرد: لقەكان بەردەوامن لە وەرگرتنی داواكاری بۆ بەرزكردنەوەی مامەڵەكان بۆ پێشینەكان بۆ فەرمانبەران و گرێبەستەكان و ئەندامانی هێزە ئەمنییەكان و خانەنشینان.