غانمی و شەمەری دەگەنە نەجەفی ئەشرەف

ئەمنی
  • 21-09-2022, 11:15
  • +A -A

    بەغداد - INA
    شاندێكی باڵای ئەمنی گەیشتە پارێزگای نەجەفی ئەشرەف بۆ لە نزیكەوەئاگاداربوون لە پلان و ئامادەكارییەكان بۆ مسۆگەركردنی زیارەتكارانی یادكردنەوەی كۆچی دوایی پێغەمبەری مەزن.
    ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، جەڵێت: ڕۆژی چوارشەممە، شاندێكی ئەمنی بە سەرۆكایەتی عوسمان غانمی وەزیری ناوخۆ و جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان فەریقی یەكەم روكن عەبدولئەمیر ئەلشەمری و یاریدەدەری سەرۆكی ئەركانی سوپا بۆ ئۆپەراسیۆنەكانی فەریق روكن قەیس ئەلمحەممەداوی گەیشتە پارێزگای نەجەفی ئەشرەف بۆ لە نزیكەوە ئاگاداربوون لەو پلانانەی داڕێژراون و ئامادەكاریدەكەن بۆ مسۆگەركردنی زیارەتكارانی یادكردنەوەی كۆچی دوایی پێغەمبەری مەزن و بەدواداچوونی هەموو ڕێوشوێنێك بۆ بەهێزكردنی یەكە ئەمنییەكانی پارێزگاكە و دەستنیشانكردنی پێداویستییەكان بەردەوامە.