به‌غداـINA ـ نه‌سار ئه‌لحاج
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح راوێژكاری دارایی سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه رێگاكانی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی بێكار له‌ڵات دیاری كرد و ئاماژه به‌كه‌رتی تایبه‌تیش دا كه‌پێویستی به‌هاوكاری وه‌به‌رهێنانی ئاسان هه‌یه.
ساڵح به ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA) راگه‌یاند" كه‌رتی تایبه‌ت له‌عێراق پێویستیه‌كی زۆر به‌هاوكاری و پشتگیری وه‌به‌رهێنانی ئاسان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئامانجی وڵات له‌ئه‌كتیڤكردنی رۆڵه‌كه‌ی به‌جۆره راسته‌قینه‌كان به‌ده‌ست بێت كه‌به‌رهه‌می ناوخۆیی زیاتر ده‌كات و نزێك ده‌بێته‌وه له‌ئامانجی ستراتیژی چونكه‌ی كه‌رتی تایبه‌ت ئه‌گه‌ر به‌شداری له‌به‌رهه‌می ناوخۆیی بكات ورێژه‌ی ئه‌م به‌رهه‌مه له37% بۆ 50% له‌ماوه‌ی ده ساڵی داهاتوو زیاد ده‌كات.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌رێگاكانی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی بێكاری له‌وڵات كرد و تی" گونجاندن له‌نێوان یاسایی وه‌به‌رهێنان و ده‌ستكه‌وته‌كانی وه‌به‌رهێنه‌ر له‌لایه‌ك و هاندانی پرۆژه بچووك و ناوه‌نده‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت له‌لایه‌كی تره‌وه پێویستی به‌پشتگیریه‌كی ئاسانی حكومه‌ت هه‌یه، كه‌پێویست ده‌كات بانكی گه‌شه‌دانی ئه‌هلی یان سندۆقی گه‌شه‌كردنی ئاسان بۆ قه‌رزه‌كان ئه‌كتیڤ بكرێت كه‌به‌مه‌ستی چالاككردنی وه‌به‌رهێنانی كه‌رتی تایبه‌ت بێت له‌چوار چێوه‌ی پلانی ده ساڵه‌ی داهاتوودا.
ساڵح روونیكرده‌وه كه ئه‌كتیڤكردنی كه‌رتی بچووك وناوه‌ندی تایبه‌ت ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی نیوه‌ی ئاستی بێكاری له وڵات ئه‌گه‌ر به‌پێی سیاسه‌تێكی ئابووری و پشتگیریه‌كی ئابووری ئه‌هلی جێبه‌جێ بكرێت.
راوێژكاری كازمی ئه‌وه‌شی خسته‌روو كه ده‌ستپێشخه‌ری سیاسیه‌تی نه‌ختینه‌ی بانكی ناوه‌ندی عێراقی له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوو به‌مه‌ستی ئه‌كتیڤكردنی به‌رهه‌م و وه‌به‌رهینانی ئه‌هلی پێویست به‌ده‌ستپێشخه‌ریه‌كی تر هه‌یه كه‌سیاسه‌تی دارایی له‌خۆی بگرێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاستی ئابووری نیشتیمانی به‌ئامانجی خۆی بگات ".