به‌غداـINA
مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌مڕۆ جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی لوتكه‌ی كۆمكاری عه‌ره‌بی كرده‌وه كه‌بڕیاره له‌جه‌زائیر ساز بكرێت، هه‌روه‌ها ئه‌بو غه‌یس سكرتێری گشتی كۆمكاری عه‌ره‌بی ئاماژه به‌رۆڵی عێراقی دا له‌كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاڵۆزیه‌كانی ناوچه‌كه وبه‌رزی نرخاندن.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران له‌راگه‌یندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه راگه‌یاند" كازمی له‌نیۆیۆرك چاوی كه‌وت به‌ئه‌بو غه‌یس سكرتێری گشتی كۆمكاری عه‌ره‌بی و باسی له‌هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی عێراقی كرد له‌ده‌ستپێكردنی دیالۆگی نیشتیمانی له‌نێوان هێزه سیاسیه‌كاندا به‌مه‌به‌ستی رزگاربوون له‌قه‌یرانی سیاسی ئێستا و پاراستنی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و زیاتر به‌رجه‌سته‌كردنی سه‌قامگیری له‌عێراق.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك وه‌زیران جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه عێراق رژده له‌سه‌ر دروستكردنی باشترین په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی و پشتگیریكردنی پرسه چاره‌نووسازه‌كان له‌پێش هه‌مووان پرسی فه‌له‌ستین و ته‌كیدی له‌سه‌ر گرنگی لوتكه‌ی كۆمكاری عه‌ره‌بی كرده‌وه كه‌بڕیاره له‌وڵاتی جه‌زائیر به‌مه‌به‌ستی دانانی چاره‌سه‌ری بۆ پرسه عه‌ره‌بی و هه‌رێمایه‌تییه‌كان سازبكرێت.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ئه‌بو غه‌یس رۆڵی كازمی له‌به‌هێزكردنی ئاراسته‌ی ئاشته‌وایی نیشتیمانی و ده‌ستپێشخه‌ری بۆ ئه‌نجامدانی دیالۆگی نیشتیمانی به‌رز نرخاند و پشتگیری كۆمكاری عه‌ره‌بی بۆ حكومه‌تی عێراق دووپاتكرده‌وه له‌كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی ئالۆزیه‌كان له‌ناوچه‌كه به‌رێگای سیاسه‌تی دیالۆگ و ئارامكردنه‌وه و كاركردن له‌پێناو نزیككردنه‌وه‌ی را وبۆچوونه جیاوازه‌كان.