بەغداد/ INA
بریکاری وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵایەتی
سالار ستار ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە بەشی هەشتەمی مووچەی پاراستنی کۆمەڵایەتی ڕاگەیاند.
عبدالستار لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی بەدووداچونی بۆکرد
وتی ژمارەی ئەوخێزانانەی کە ناویان ناردراونەتە وەزارەتی پلاندانان گەیشتووەتە
343954 کەتاکو ئێستا310789 گەڕاونەتەوە
لەوانەی کەلەخوارهێڵی هەژاریەوەن.
وتیشی کە ئەو خێزانانەی کە دەرکەوتوە لەسەرووی هێڵی هەژاریەوەن گەیشتووەتە 33159 کەبۆیان هەیە تانە پێشکەش بکەن.
وتیشی یاسای ئاسایشی خۆراک گوژمەی 678 ملیاردیناری بۆ پاراستنی کۆمەڵایەتی وهاوکارو بۆ ڕزگاربووان تەرخان کردووە لەو پارەیە 200 ملیار بۆ هاوکارەکان و453 ملیاردیناریش بۆ پاراستنی کۆمەڵایەتی و 25 ملیاریش بۆ ڕزگاربوانی دەستی داعش تەرخان کراوە.
ڕوونیشی کردەوە کە بۆئەوانەی مووچەکە وەردەگرن ڕەچاوی ڕێژەی هەژاری وژمرەی دانیشتوان لەپارێزگاکانیان کراوە، ئەوانەشی کە مووچەکەیان بۆدەردەچێت دەبێ لەئێمەوەنامەیان پێبگات، لەلایەکی دیکەشەوە هاوڵاتیان پێویستە سێ مانگ چاوەڕوان بن تاکو کیکاردیان بۆدەردەچێت، ڕوونیشی کردەوەکەتەنها 10 دینارلەلایەن هاوڵاتیانەوە بە کۆمپانیاکەدەدرێت وهەرکاتێکیش پارەی زیاترداواکرا ئەوا پەیوەندی بکرێت ب ژمارەتەلەفۆنی 1018.
794ئەفسەر و سەربازی زایۆنی كوژران
كەش و هەوا: باران بارین و دابەزینی پلەكانی گەرما