بەغداد/ INA
ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران دکتۆر حمید نعیم غزی جەختیکردەولەسەر گرنگیدان
بەوپڕۆژانە.
بەیاننامەی ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران کەکۆپیەکی لای ئاژانسی هەواڵی عێڕاقیە وتی کە غزی سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی فەرمانی دیوانی ژمارە 83ی ساڵی 2021 کرد کەتیایداباسکرا لە پێوەرەکانی هەڵبژاردنی بەرپرسیارێتیەکان
لەچوارچێوەی هاوکاری نێوان هەردووحکومەتی عێڕاق وچین، ئاماژەشی بەوەکرد کە لەکۆبوونەوەکەدا باس لەم بابەتانەکراوە: تەندروستی گواستنەوە،گەیاندن،دارایی ونەختینە وهەروەها لەکۆبووەوەکەدا بەدووداچون کرا بۆ ئەوبابەتانەی کە لەکۆبوونەوەکانی پێشودا باسکرابوون.
وتیشی کە پێویستە گرنگی بدرێت بەکەرتی تەندروستی وتەواوکردنی پڕۆژەکانی پەیوەست بەکەرتی تەندروستی لەپێناو باشترکردنی خزمەتگوزاریەکان لەبەغدادولە ناوچەکانی ڕۆژاواوناوەڕاست.
بەیاننامەکەوتی کە غزی لەبواری کارەبادا
گوێی گرت بۆ ڕاپوڕتێکی درێژ دەربارەی کەرتی
وزەکەلەلایەن وەزارەتەوەپێشکەش کرا،هەروەها لەکۆبوونەوەکەدا باسکرا لە پێشنیازی دروستکردنی متڕۆیەک بۆ شاری بسمایە تاکودەگاتە علاوی ودروستکردنی ڕێگای بازنەیی لە شاری بەغداد.
هەروەها جەختیکردەوەلە گرنگی ڕاوێژکردن لەگەڵ کومپانیاکانی ڕاوێژکردن بۆ پڕۆژەی شەمەندەفەری بەغداد وتیشی ئەم پڕۆژانە خزمەت بەکەرتی گواستنەوەدەکات وڕێگاوبانەکان وهاموشۆفراوانتر دەکات وڕێگاوبانەکان واڵاتر دەکات.