بەغداد/ INA
سەرۆک وەزیران مستەفاکازمی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە گەیشتە نیۆیۆڕک بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان کە ڕۆژی چوارشەم بەڕێوەدەچێت.
بەیاننامەی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران کە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی کازمی وتەی عێڕاق لەکوبوونەوەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان پێشکەش دەکات و لەپەراوێزی چالاکیەکاندا
دیدار لەگەڵ ژمارەیەک پاشاوسەرکردەکانی جیهان سازدەدات ولەگەڵ ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکانیش کۆدەبێتەوە.
بەیاننامەکە وتی سەرۆک وەزیران لەم سەردانەیدا چاوی دەکەوێت بە ژمارەیەک بەرپرسی ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان ولەگەڵیاندا گرنگترین ئەو بابەتانە باس دەکات کەپەیوەندیان بە کێشە سیاسی و ئابووریەکان عێڕاقەوەهەیە.