سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌خۆشی له‌ماڵباتی خوالێخۆشبوو شێخ عه‌دنان نه‌قشبه‌ندی ده‌كات

سیاسی
  • 20-09-2022, 10:47
  • +A -A

    هه‌ولێرـINA

    نێچیرڤان بارزانی هه‌رێمی كوردستان به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی شێخ عه‌دنان نه‌قشبه‌ندی کەسایەتیی دیاری ئایینی و کۆمەڵایەتی، ئەندامی خولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان و وەزیری پێشووتری ئەوقافی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ به‌ڕێزیان ده‌كات. 
    له‌ راگه‌یندراوێكی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه‌ ، تێدا هاتوو" بە داخەوە هەواڵی کۆچی دواييی خوالێخۆشبوو شێخ عەدنان نەقشبەندی، کەسایەتیی دیاری ئایینی و کۆمەڵایەتی، ئەندامی خولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان و وەزیری پێشووتری ئەوقافی حکوومەتی هەرێمی کوردستانم پێگەیشت.پرسە و سەرەخۆشيی قووڵم ئاراسته‌ى بنەماڵە بەڕێزەکەيان و كه‌سوكار و دۆستانی دەکەم و هاوسۆز و هاوخه‌ميانم. لە خوای مەزن داواکارم گیانی خوالێخۆشبوو به‌ بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بكات و دڵنه‌وايى و ئارامی بە هەمووان ببەخشێت.