به‌غدا ـ INA
فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌نیۆیۆرك بۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌رنسا دووپاتیكرده‌وه كه عێراق له‌ناوچه‌كه رۆڵی ئاشتی ده‌گێرێت.
به‌پێی راگه‌یندراوێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه وتێدا هاتووه" فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه له‌په‌راوێزی كاره‌كانی كۆمه‌ڵكه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌خولی 77 كه‌ئێستا له‌شاری نیۆیۆرك به‌رێوه ده‌چێت، چاوی كه‌وت به‌كاترین كۆلۆنا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌رنسا و هه‌ردوولا باسیان له‌په‌یوه‌ندی دووقۆلی له‌بواره جیاجیاكان وچۆنیه‌تی به‌هێزكردنی و هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان به‌غدا و پارسیان كرد، له‌لایه‌ن خۆیه‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه سوپاسی خۆی ئاراسته‌ی حكومه‌تی فه‌ره‌نسای كرد بۆ هه‌ڵوێسته‌كان كه‌له‌بواره جیاوازه‌كان پشتگیری له‌عێراق ده‌كات.
هه‌روه‌ها وتی" وه‌زیری ده‌ره‌وه باسی ره‌وشی عێراق و جموجۆڵی هێزه سیاسییه‌كان له‌پێناو گه‌یشتن به‌چاره‌سه‌رێكی هاوبه‌ش كرد بۆ ئه‌وه‌ی دانیشتینی په‌رله‌مانی عێراق سازبكرێت به‌مه‌به‌ستی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ.
هه‌ردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه باسیان له‌كۆمه‌ڵێك پرسی هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تی كه‌جێگای بایه‌خی هه‌ردوو وڵاته كرد و جه‌ختیان له‌سه‌ر پێویستی كاركردن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاڵۆزیه‌كان و به‌ده‌سهاتنی ئارامی له‌ناوچه‌كه كرده‌وه.
هه‌روه‌ها باشتربوونی په‌یوه‌ندی نێوان عه‌ره‌بستانی سعودی و كۆماری ئیسلامی ئێران و به‌رده‌وامی دانوستانه‌كان ئه‌م دوو وڵاته له‌به‌غدا و زیاتر هاندانیان بۆ گه‌یشتن به‌رێكه‌وتن وچاره‌سه‌ریه‌كان له‌پێناو ئارامی و سه‌قامگیری ناوچه‌كه وجه‌نگی رووسیا وئۆكراینا و كاریگه‌ریه‌كانی له‌سه‌ر ئاسایشی خۆراك له‌جیهان ته‌وه‌رێكی تری ئه‌م دیداره‌بووه. وئاماژه‌یان به‌ده‌ستپێشخه‌ری عێراقیان كردووه سه‌باره‌ت به‌پێكهێانی كۆمه‌ڵه‌ی گه‌یاندنی عه‌ره‌بی كه‌هه‌وڵی راگرتنی ئه‌م جه‌نگه ده‌دات.
له‌كۆتایی دا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا رژدی حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی له‌سه‌ر پاراستنی سه‌قامگیری عێراق كردۆته‌وه و پشتگیری ته‌واوی حكومه‌تی فه‌ره‌نسا بۆ دیاڵۆگی نیشتیمانی كه‌حكومه‌تی عێراق داوای كردووه به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به‌چاره‌سه‌ری بۆ قه‌یرانی سیاسی دووپاتیكردۆته‌وه وتووه كه‌سه‌رۆك ماكرۆن رژده له‌سه‌ر سازكردنی كۆنگره‌ی به‌غدا بۆ هاوكاری و شه‌راكه ت كه‌بڕیاره به‌هه‌مان شێوه له‌عه‌مان سازبكرێت.