بەغداد/ INA
دەستەی کەشناسی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە باری کەشوهەوای بۆڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند
دەستەکە لەبەیاننامەیەکدا ک کۆپیەکی لای ئاژانسی هەواڵی عێڕاقیە وتی سبەی ڕۆژی
چوارشەممە هەندێک هەوراوی دەبێت لە هەردوو ناوچەی ناوەڕاست وباشوور تەماوی دەبێت،
لەناوچەکانی باکووریشدا هەندێک هەوراوی دەبێت جاروباریش تەماوی دەبێت و ڕێژنەبارانی سووکیشی لەگەڵدا دەبێت،لەناوچەکانی ناوەڕاست پلەکانی گەرماش لەڕۆژی پێشتر تۆزێک نزمتردەبن بەڵام لەناوچەکانی باکوورو باشوور نزیک ڕۆژی پێشتر دەبن.
بەیاننامەکە وتی کە ڕۆژی پێنجشەممە کەشوهەوا هەندێک تەماوی دەبێت و تۆزیش لەناوچەکانی ناوەڕاست وباشوور بەرزدەبێتەوە، لەناوچەی باکووریش هەندێک هەوراوی دەبێت وسووکە بارانیش دەبارێت ، بەڵام لەناوچەی باشوور وناوەڕاست پلەکانی گەرما لەڕۆژی پێشتر نزمتر دەبێت لەباکووریش پلەکانی گەرما هەندێک نزمتر دەبێتەوە.
ڕۆژی هەینیش لەناوچەی ناوەڕاست ساف دەبێت و پلەکانی گەرما نزمتردەبێت لەڕۆژی پێشتر ولەهەردوو ناوچەی باکوورو باشووری وڵاتیش نزیک ڕۆژی پێشتر دەبێت.
هەروەها ڕۆژی شەممەی داهاتوولەسەرانسەری وڵات ساف دەبێت وپلەکانی گەرماش لەناوچەکانی ناوەڕاست وباکوور نزیک ڕۆژی پێشتر دەبێت بەڵام لەباشوور لەڕۆژی پێشتر نزمتر دەبێت.