بەغداد /INA
ئەمڕۆ دووشەممە"فواد حوسێن" وەزیری دەرەوەی عێراق، لەگەڵ "ئەیمەن سەفەدی" وەزیری دەرەوەی ئوردن و "کاترین کۆڵۆنای" وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، سەبارەت بە بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی بەغداد بۆ هاوکاری و هاوبەشی .گفتوگۆیانکرد.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق ، لەبەیاننامەیەکدا بۆ ئاژانسی هه واڵی عێراقی (INA)ھاتوە ، رایگەیاندوە " کە "فواد حوسێن" وەزیری دەرەوەی عێراق ، لەگەڵ "ئەیمەن سەفەدی" وەزیری دەرەوەی ئوردن و "كاترین كۆلۆنا" وەزیری دەرەوەی فەرەنسا گفتوگۆیان له بارەی بەرێوەچوونی كۆنفرانسی به غدا بۆ هاریكاری و هاوبەشی لەكاتی خۆیدا كردووه ، کە بڕیاڕە ئەمجارە لە عەممانی پایتەختی ئوردن بەڕێوەبچێت.
بەیاننامەکە ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوە "کە كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی سێ قۆڵی كه له په‌راوێزی 77هه‌مین دانیشتنی كاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له نیویۆرك به‌ڕێوه‌دەچێت، ئاماده‌كارییه‌كانی په‌یوه‌ست به كارنامه و ئامانجه‌كانی كۆنفرانسه‌كه تاوتوێكران ، كه ئامانجیان به‌رده‌وامیدانە بە گفتوگۆ له نێوان وڵاتانی پەیوەندیدار ، لەپێناو دروستکردنی سەقامگیری و ئابووری هاوبەش لە ناوچەکەدا ، کە عێراق لە هەڕەشەکانی دەرەکی بپارێزن.
ھەر لەبیاننامەکەدا ھاتوە "کە لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا "فواد حسێن " وەزیری دەرەوە پێشنیاری بۆ هاوتا ئوردنی و فەرەنسییەکەی کرد کە سەرکردایەتی کۆنفرانسەکە بە هاوبەشی لەگەڵ عێراق بەڕێوەبچێت، لە ماوەی دانیشتنی داهاتوودا.