بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، چوارچێوەی هەماهەنگی پابەندبوونی خۆی بە تاکە کاندید بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران، کەئەویش "محەمەد شیاع سودانی یە نوێکردەوە.
چوارچێوەی ھەماھەنگی لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ھاتوە ، رایگەیاندوە "کە ئەمڕۆ چوارچێوە بە ئامادەبوونی تەواوی سەرکردەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگی ، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامداوە و تاوتوێی دۆخی گشتی سیاسی و ئەمنی وڵاتی کردووە.
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە،چوارچێوەی ھەماھەنگی پێزانینی بۆ ئەو هەوڵە گەورانە ھەبوە کە بۆ سەرخستنی چلەی سەردانیکەرانی ئیمام "حسێن " سەلامی خواری لێ بێت " درابوون.
بەپێی بەیاننامەکە چوارچێوەی ھەماھەنگی پابەندبوونی خۆی بە تاکە کاندید بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق ، کە ئەویش " محەمەد شیاع سودانی" یە نوێ کردەوە.
ھاوکات هەموو ئەو دەنگۆیانەی ھەن لەبارەی کاندیدی نوێ ڕەتکردەوە.
بەیاننامەکە روونیشیکردۆتەوە کە چوار چێوەی ھەماھەنگی لهگهڵ هاوپهیمانهكانیاندا تاوتوێی ئهو ئامادهكاریانهیانكردووه كه پێویستن بۆ مهبهستی دهستپێكردنهوهی كارهكانی پهرلهمان و ئهركه دهستوورییهكان