باڵیۆزی عێراق لەبەرلین : کاردەکەین بۆ بەهێزکردنی هاوکاری لە بوارە جیاجیاکان لەگەڵ ئەڵمانیا

سیاسی
  • 19-09-2022, 20:41
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە"لوقمان فەیلی" باڵیۆزی عێراق لە ئەڵمانیا جەختی لەوە کردەوە کە عێراق هێشتا لە قۆناغی ڕاگوزەردایە،بۆیە پێویستە ڕۆژئاوا لە هەڵوێستی خۆی لە بارەی شەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیا تێبگات.
     " لوقمان فەیلی"باڵیۆزی عێراق لە ئەڵمانیا، لە سمیناری یایبەت بە "پەیوەندییەكانی عێراق و ئەڵمانیا و تەحەددیات و دەرفەتەكان" كە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوە ، رایگەیاند"کە لەگەڵ لایەنی ئەڵمانی كاردەكەین لە بواری کەرتە جیاوازەکان لەوەی کە کۆمپانیا ئەڵمانییەکان دەتوانن چی بکەن.
     جەختیشی لە سەر پێویستی"باشترین پەیوەندی نێوان عێراق و ئەڵمانیا کردەوە بە ئاراستە ستراتیژە سەرەکیەکان و هاوكاری لە لایەنی تەندروستی، وەك بەرهەمهێنانی دەرمانی ئەڵمانی لە عێراق. 
    بالیۆزی عێراق لە ئەڵمانیا ، داواشیكرد " بەیەكەوە كار لەسەر گەشەپێدانی ئابووری و پەروەردە و تەندروستی و گەشت وگوزار بکرێت.
     وتیشی"پێویسته‌ ئه‌ڵمانیه‌كان بێنه‌ عێراق، چونكه‌ ئێمه‌ ناوچه‌ی شوێنه‌واری زۆرمان هه‌یه‌ و ئەوانیش زانای زۆریان ھەیە کە هاوبه‌شی عێراقن له‌ دۆزینه‌وه‌كاندا.