بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە"مستەفا کازمی" سەرۆک وەزیرانی عێراق دووپاتیکردەوە کە دیالۆگی نیشتمانی توانای بەرهەمهێنانی چارەسەری هەیە کە کۆتایی بە قەیرانی ئێستا بهێنێت.
"کازمی " لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی ھەواڵی عێراقی گەیشتووە ڕایگەیاندووە "ئێستا بەرەو شاری نیویۆرک لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەڕێدەکەوین، بۆ ئەوەی بەناوی عێراقەوە بەشداری لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکاندا بکەین. لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا ئێمە کارمان کردووە بۆ دامەزراندنی باشترین پەیوەندی لەگەڵ دراوسێکانمان و لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، و ئێمە هاوکاری و هاوبەشیمان لەگەڵ هەمووان بەهێز کردووە، کە ڕەنگدانەوەی ئەرێنی لەسەر بەرژەوەندی گەلەکەمان لە هەموو ئاستەکاندا ھەبوە.
"مەستەفا کازمی" ئاماژهی بهوهشكرد، ئهزموونی حكومهتهكهمان دووپاتی كردۆتەوە كه عێراق دهتوانێت رۆڵێكی گرنگ بگێڕێت له سهقامگیری ناوچهكه، ههروهها گۆڕهپانێك بێت بۆ نزیككردنهوهی بۆچوونی ههمووان، ئهمهش دهبێت له ههموو ئاستهكاندا لەخۆوە بگرێت.
بەپێی بەیاننامەکە کازمی راشیگەیاندوە "قەیرانی سیاسی ئێستا قورسە، بەڵام هێشتا دەرگاکانی چارەسەر کراوەن و ئەمەش پێویستی بە دیالۆگێکی ئارام و ڕاشکاوانە هەیە کە بەرژەوەندی عێراق و گەلەکەی بخاتە سەرووی هەموو شتێکەوە بە پڕچەککردنی ئیرادەیەکی تۆکمە، و ڕۆحێکی نیشتمانپەروەری بەرزانە، بۆ تێپەڕاندنی وڵاتەکەمان لەم قۆناغەوە بۆ سەلامەتی لەم ساتەوەختە مێژووییەدا، لە ڕێگەی گفتوگۆی نیشتمانیمانەوە کە توانای بەرهەمهێنانی چارەسەری هەیەو کۆتایی بەم قەیرانەی ئێستا بهێنێت.