عێراق و ئەڵمانیا تاوتوێی دۆسیەی کەمپی ھۆل لە سووریا دەکەن

سیاسی
  • 19-09-2022, 19:47
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە"قاسم ئەعەرەجی" ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی لەگەڵ "مارتن بیکەر"باڵیۆزی ئەڵمانیا لە بەغدا سەبارەت بە ئاسۆی هاوکارییەکان لە بواری ئەمنی و هەواڵگری لە نێوان بەرلین و بەغدا و مەلەفی کەمپی هۆڵ لە سووریا تاوتوێ کران .
     نوسینگەی راگەیاندنی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی لەبەیاننامەیەکدا كە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA)رایگەیاندوە کە "قاسم ئەعەرەجی، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی، ئەمڕۆ دووشەممە پێشوازی لە "مارتن بیگەر" باڵیۆزی ئەڵمانیا لە بەغدا كردووە.
    بەیاننامەکە راشیگەیاندوە " کە لە میانی کۆبوونەوەکەدا،پێداچوونەوە بە دۆخی سیاسی و ئەمنی لەسەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتیدا کراوە ، هەروەها تاوتوێی دۆسیەی کەمپی "هول" لە سووریا کراوە. 
     بەیاننامەکە ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد"ئەعەرەجی لەگەڵ باڵیۆزی ئەڵمانیا گفتوگۆی كردوە و ڕێگاكانی پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵاتی خستۆتەروو ، هەروەھا ئاسۆی هاوكاری و شەراكەتی ھاوبەش و ئاڵوگۆڕی لە ئەزموونەكان بەتایبەتی لە بواری ئاسایش و هەواڵگریدا گفتوگۆی لەسەر کراوە.