کۆمپانیای گشتی بازرگانی دانەوێڵە گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان بۆ کڕینی 100 هەزار تۆن گەنم راگەیاند

ناوخۆ
  • 19-09-2022, 19:45
  • +A -A

    بەغداد/ INA 
    ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی بازرگانی پلانێکی بۆ هاوردەکردنی گەنمی لە ئەمریکا ئاشکرا کرد، هاوکات تەرخانکردنی بڕی 930 ملیار دیناری بۆ کڕینی یەک ملیۆن و 300 هەزار تۆن گەنمی ڕاگەیاند.
     "محەمەد حەنون " بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای بازرگانی دانەوێڵە لە وەزارەتی بازرگانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند"کە كۆمپانیاكە گرێبەستی لەگەڵ كۆمپانیا ئەمریكیەكان كردووە بۆ كڕینی 100 هەزار تۆن گەنم،ئەوە جگە لە تەندەرێكی دیکە کە بەم زووانە ڕادەگەیەنرێت، بۆ کڕینی 300,000 تۆن گەنم ، بۆمەبەستی هەڵگرتن و دابینکردنی بۆ کارتی بەشەخۆراکی مانگانەی ھاوڵاتیان بۆ مانگی یەکی ساڵی داهاتوو.
     "حەنون" لە درێژەی قسەکانیدا وتی "پێویستمان بە دوو یان سێ بار گەنم هەیە بۆ تەواوکردنی کارتی بەشەخۆراکی ھاوڵاتیان. 
     " حەنون "ئاماژەی بەوەشکرد"وەزارەت لە پرۆسەی ئەنجامدانی تەندەردایە بە مەبەستی هاوردەکردنی گەنم و ئامادەکردنی بۆ هاوڵاتیان لەڕێگەی بریکارەکانی خۆراکەوە کە لە سەرتاسەری وڵاتدا ھەن. 
     "حەنون" دەشڵێت"ئەو بڕە پارەیەی بۆ كڕینی گەنم تەرخانكراوە 930 ملیار دینارە، كە بەسە بۆ كڕینی ملیۆنێك و 300 هەزار تۆن ، وتیشی "ئەم بڕە بەسە بۆ دابینكردنی مەرجەكانی كارتەكە بە سێ جار عەمبارکردن ، تا مانگی 5 ی ساڵی داهاتوو. 
     جەختیشی لەوە کردەوە"پسولەی خۆراک دڵنیاکەرەوەیە و نیگەرانکەر نییە، وەک ئەوەی لە گەنمدا هەیە، بەو پێیەی تا کۆتایی ساڵ عەمبارمان هەیە .
    ھەروەک حەنون وتیشی "وەزارەت توانیویەتی ئارد بە هاوکاری لەگەڵ کەرتی تایبەت بە نرخێکی هەرزان لە بازاڕی ناوخۆیی دابین بکات، بۆیە هیچ زیادبوونێک لە ژێر رۆشنایی دەستێوەردانی وەزارەتدا نییە.
     ئاشکراشیکرد کە "عێراق باشترین وڵاته‌ له‌ ناوچەکەدا ، چونكه‌ یارمه‌تی خۆراكی له‌سه‌ر پسولەی خۆراک و ئارد هه‌ڵنه‌گرتووه‌.