بەغداد/INA
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی تەندروستی دۆخی هەفتانەی پەتای کۆرۆنای ڕاگەیاند. وهزارهت له بەیاننامەیەکدا كه گهیشتوونهته ئاژانسی ههواڵی عێراقی (INA)رایگەیاندوە "کە 327حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە، هەروەک ئاماژەی بەوە داوە کە یەک حاڵەتی گیانلەدەستدانیش ھەبوە ، هاوكات ژمارەی ئەو كەسانەی کە لە نەخۆشییەكە چاكبوونەتەوە گەیشتووەتە 559 كەس.
ھەروەھا بەیاننامەکە ئاشکرایکردوە کە ژمارەی ئەو کەسانەی لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ڤاکسینی دژە کۆرۆنایان وەرگرتووە گەیشتووەتە 23 هەزار و 695کەس.