بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، كۆمپانیای گشتی هێڵی ئاسمانی عێراقی بڕیاریدا فڕۆكەی جۆری (A220) مۆدێرن بخرێتە خزمەتەوە.
كۆمپانیاكە لەبیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ھاتوە ڕایگەیاندووە "كەریم کازم حسێن" بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراقی، سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی فراوانی دەستەی بەڕێوەبەردنی كرد ،بەئامادەبوونی سەرجەم ئەندامانی دەستەی بەرێوەبردنەکە، کە لە بارەگای کۆمپانیاکە لە ناو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا بەرێوەچوو ، تیایدا باس لە زۆرێک لە بابەتی پەیوەندیدار بە کار و بەشەکانی کۆمپانیاکە و پێداچوونەوە بەو خزمەتگوزارییانەی کە کۆمپانیای ھێڵی نیشتمانی پێشکەشی گەشتیارانی دەکات کرا.
بەیاننامەکە ئاماژهی بهوهشكردوە"کە كۆبونهوهكه كۆمهڵێك بڕیاری گرنگی لێکەوتەوە، لهوانه بهردهوامی كاركردن بهپێی پلانی پهرهپێدانی هێڵی ئاسمانی عێراقی ، كه لهلایهن "كاپتن ناسر حسێن بهندەر شبلی"وهزیری گواستنهوهی عێرق سهرپهرشتی دهكرێت ، ھەروەھا دەستپێکردنی ئۆفەری کێبڕکێ بۆ کەرتە بیانییە جیاوازەکان بەگشتی و گەشتە ناوخۆییەکان بە تایبەتی.
لەبەشێکی تری بەیاننامەکەدا ھاتوە کە "بەڕێوەبەری گشتی،رێنماییدا بە کارپێکردنی فڕۆکەی جۆری (A220) مۆدێرن کە کۆمپانیاکە بەم دواییە رادستی کراوە تا بخرێتە خزمەتەوە بۆ ئەنجامدانی گەشتەکان .
ھەروەک لە بەیاننامەی کۆبونەوەکە جەخت لەسەر پێویستی دوو هێندەکردنی هەوڵە ئەندازیاری و تەکنیکییەکان کردەوە بۆ گەڕاندنەوەی فڕۆکە وەستاوەکان بۆ بەشی خزمەتگوزاری دوای پاراستنیان بەپێی تایبەتمەندییە پەسەندکراوەکانی نێودەوڵەتی.