قوباد تاڵەبانی: ژنکوژان دەرباز نابن لە سزای یاسایی

ناوخۆ
  • 19-09-2022, 19:29
  • +A -A

    هەولێرـINA
    لەمیانەی هەڵمەتەکەی بۆ بەرنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران بە هەردوو وەزارەتی داد و ناوخۆی راگەیاند؛ هیچ بیانویەک نییە بۆ ئەنجامدانی توندوتیژی دژی ژنان و ژنکوژانیش دەرباز نابن لە سزای یاسایی.
    نووسینکەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەڕاگەینداروێکدا کەبۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە ڕاگەیاند قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت ئەمڕۆ ١٩-٩ سەردانی وەزارەتی داد کرد و لە کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری داد و بریکار و بەرپرسانی وەزارەتەکە، قوباد تاڵەبانی جەختی لەوە کردەوە کە؛ کەس لەسەرووی یاساوە نییە و هیچ بیانویەک نییە بۆ ئەنجامدانی توندوتیژی دژی ژنان و ژنکوژانیش دەرباز نابن لە سزای یاسایی.
    لەو کۆبوونەوەیەدا باس لە هۆکارەکانی هەڵکشانی تووندوتیژی دژی ژنان کرا و چۆنییەتی رێگری کردن لەو هەڵکشانە لەڕێی یاسا بەرکارەکان و چۆنییەتی هەموارکردنەوەی یاساکانیش تاوتوێ کران.

    هەروەها ڕاگەیندراوەکە وتی: هەر ئەمڕۆ قوباد تاڵەبانی لەگەڵ وەزیر و بریکار و بەرپرسانی وەزارەتی ناوخۆ، ئامار و داتاکانی ئەنجامدانی تاوان دژی ژنان خرایەڕوو و ئەو هەڵکشانەش کە بەدی کرا لە ئامارەکان بە زەنگێکی مەترسیدار ناو برا.
    جێگری سەرۆک وەزیران لایەنە ئەمنییەکانی راسپارد کە؛ چاوکراوەتر لە جاران رێگری بکەن لە ئەنجامدانی تاوان و بۆ ئەو مەبەستەش پشتگیری تەواوی خۆی بۆ دووپات کردنەوە. ڕاشیگەیاند هەر تاوانبارێک، لە هەر پلە و پۆستێکدا بێت،  چاوپۆشی لێناکرێت.
    قوباد تاڵەبانی داواشی کرد لایەنە ئەمنییەکان لە پارێزگاکانی هەرێم هەماهەنگ بن و لەگەڵ لایەنە ئەمنییەکانی عێراقیش هاوکاربن  تاوەکو هیچ تاوانبارێک نەتوانێت دەرباز بێت لە سزای  یاسایی.