بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە "مستەفا کازمی" سەرۆک وەزیرانی عێراق دووپاتیکردەوە کە زۆربەی گۆڕەپان و پردەکانی بەغدا هەڵمەتی نۆژەنکردنەوە بەخۆیەوە دەبینن.
لەوبارەیەوە نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لەبەیاننامەکەیدا کە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)، رایگەیاندووە "مستەفا کازمی"سەرۆکوەزیران ، لە نزیکەوە بەدواداچونی کرد لە چۆنیەتی بەرەوپێشچوونی کارەکانی نۆژەنکردنەوەی گۆڕەپانی "حەسەنین و پردی هەڵواسراو لە بەغدا، بۆ ئاگاداربون لە چۆنیەتی قۆناغەکانی جێبەجێکردنیان .
بەیاننامەکە ئاماژهی بهوهشكرد کە "كازمی" لەنزیکەوە لهگهڵ تیمی ئهندازیاری كۆبووهوه، بۆ پێداچونهوه به میكانیزمی كارهكان و قۆناغهكانی جێبهجێكردن و ماوهی كاتی تهواوكردنی كارهكانی نۆژهنكردنهوه.
بەپێی بەیاننامەکە"کازمی" رێنمای ئاڕاستەی کردوون و پێویستی پابەندبوونی بە کاتی دیاریکراوی پرۆژەکە و زاڵبوون بەسەر بەربەستەکان، و لەبەرچاوگرتنی کوالیتی کارەکان کردوە .
سەرۆک وەزیران جەختی لەوە کردەوە کە زۆربەی گۆڕەپان و پردەکانی پایتەخت ئەوە نیشان دەدەن کە هەڵمەتی نۆژەنکردنەوەی خوانی یەکی داوە بە ڕووخساری شارستانیەتی گەشاوەی بەغدا.