باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق بوارە هاوبەشەکانی نێوان بەغدا و بەرلین دەخاتە ڕوو و ڕادەی پشتیوانییەکانی وڵاتەکەی بۆ عێراق ڕادەگەیەنێت

سیاسی
  • 19-09-2022, 17:58
  • +A -A

    بەغداد/ INA 
    ئەمڕۆ دووشەممە "مارتن بیگەر" باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق، وردەکاری بوارە هاوبەشەکانی نێوان بەغدا و بەرلین خستەڕوو، وێڕای ڕاگەیاندنی ڕادەی پشتیوانییەکانی وڵاتەکەی بۆ عێراق. 
     لەپەراوێزی بەرێوەچوونی سمینارێک لە ژێر ناوی پەیوەندییەكانی عێراق و ئەڵمانیا ، کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو ، باڵیۆز " بیگەر " رایگەیاند" كە "پێشكەوتنێكی روون لە پەیوەندی و شەراكەتی نێوان عێراق و ئەڵمانیادا هەیە، ستایشی باڵیۆزی عێراقی لە ئەڵمانیا کرد ،بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکان و نزیککردنەوەی بۆچوونەکان.
     ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد"عێراق بنكه‌یه‌كی دارایی گه‌وره‌ی هه‌یه‌ و جیاوازه‌ له‌ وڵاتان و سه‌رچاوه‌ی تایبه‌ت و سه‌رنجڕاكێشی هه‌یه‌. بالیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد "عێراق 85 ملیۆن یۆرۆی یەدەگی پارەی هه‌یه‌، ئه‌مه‌ش‌ گه‌نجینه‌یه‌كی ته‌واوە بۆ هه‌ر حكومه‌تێكی داهاتوو. 
     "مارتن بیگەر" لە درێژەی قسەکانیدا وتی"پێویستە ئەو تەحەدیاتانە ببینین کە ڕووبەڕووی چاکسازییە ڕاستەقینە دەبنەوە و سەرنج بدەینە خوێندنەوەی ڕاپۆرتی "عەلی عەللاوی" وەزیری دارایی دەستلەکارکێشاوەی عێراق ، سەبارەت بەو ئاستەنگانەی کە ڕووبەڕووی ئابووری عێراق دەبنەوە.
    وتیشی " سەردانی 18 پارێزگای عێراقم کرد، لەنێویاندا پارێزگای زیقار ، لەو سەردانەدا ئێمە سەرنجمان خستە سەربە بیابانبون کە بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا کاریگەری زۆریان لەسەر بووە.
     بالیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق جەختیشی لەوە كردەوە" كارێكی زۆر هەیە كە حكوومەت پێویستە كاری لەسەر بكات لە رووی ژێرخانەوە بەپشتبەستن بەو بودجەیەی کە هەیە و توانای تەواوكردنی ئەو كارانەی ھەیە . 
    سەبارەت بە پەیوەندییەكانی ئەڵمانیا و عێراقیش وتی " پەیوەندییەکان بەهێزن، بەتایبەتی پەیوەندییە رۆشنبیرییەکان ، کە ئەویش پەیوەستە بە بوونی هاوکاری نێوان توێژەرانی ئەڵمانی لە شاری دێرینی "ئوروک" و دۆزینەوە و لێکۆڵینەوە لە شوێنەوارە دێرینەکان و هەروەها هاوکاری سەربازی.
     "مارتن بیگەر" ڕوونیشی كردەوە، "ئەڵمانیا بڕی 3.4 ملیار یۆرۆی بەخشیوە بۆ گەشەپێدانی عێراق،ئەمەش دەردەخات کە ئێمە دووەم گەورەترین لایەنگری عێراقین. 
     جەختیشیکردەوە" کەئەڵمانیا ئاواتەخوازە لەڕێگەی پاڵپشتییەکانی لە کەرتە جیاوازەکاندا لەگەڵ حکومەتی عێراقدا کاربکات. 
     ھەروەک وتیشی "ئەڵمانیا بەشداری کردووە لە یارمەتیدانی عێراق لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و گۆڕانی کەش وهەوا و سەرچاوەکانی ئاودا،ئاشکراشیکرد"کە ئەڵمانیا پرۆژەیەک لە پارێزگای موسەننا جێبەجێدەکات بۆ پشتگیریکردنی سەرچاوەکانی ئاو بەبڕی 600 ملیۆن یۆرۆ، کە چاوەڕێی واژۆکردنی پرۆژەکە دەکەین.