فوئاد حسێن بەشداری له كۆبوونەوەی 17 مینی وەزاری دەکات کە لەلایەن دەزگای ئاشتی نێودەوڵەتیەوە بەرێوەچوو

سیاسی
  • 19-09-2022, 17:27
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە"فواد حسێن" وەزیری دەرەوەی عێراق ، بەشداریکرد لە 17 مین کۆبوونەوەی وەزاری کە لەلایەن دامەزراوەی ئاشتی نێودەوڵەتییەوە رێکدەخرێت. 
     وه‌زاره‌تی دەرەوە له‌ بەیاننامەیەکدا كه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA) رایگەیاندوە " کە "فواد حوسێن" وەزیری دەرەوە بەشداریكرد لە 17هەمین كۆبوونەوەی وەزاری كە لەلایەن دامەزراوەی ئاشتی نێودەوڵەتییەوەلە پەراوێزی 77هەمین دانیشتنی كۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە نیویۆرك، کە بەهاوکاری وەزارەتی دەرەوەی ئیماراتی عەرەبی و حکومەتی گەورەی دۆقی لۆکسمبۆرگ رێکخرابوو ، سەبارەت بە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەو تەحەدیاتانە و ئاسۆی داهاتوو.
     بەیاننامەکە ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوە "له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ كۆمه‌ڵێك مەلەفكران كه‌ په‌یوه‌ستبون به‌ پێشهاته‌ سیاسییه‌كان له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئاڵنگاری و ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه‌ و رێگاكانی گه‌یشتن به‌ داهاتوویه‌كی سه‌قامگیرتر لەناوچەکەدا .