بەغداد/INA
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی کردنەوەی داواکاری بۆ 10%ی یەکەمی دەرچووانی پەیمانگاکانی ڕاگەیاند.
وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی عێراق ، لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)کەیشتوە رایگەیاندوە "پێشکەشکردنی فۆڕمی ئەلیکترۆنی بەڕووی 10%ی دەرچووانی یەکەمی پەیمانگاکاندا کراوەتەوە بۆ وەرگرتن لە کۆلێژ و بەشەکان بەپێی پسپۆڕی هاوبەش بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣/٢٠٢٢.
بەیاننامەکە ئاماژهی بهوهشكرد، "داواكردن بۆ ئهم مەبەستە بەرواری تا 2022/4/10بهردهوام دهبێت و ئهو كهسانهی لهلایهن پهیمانگاكانهوه رێگهیان پێدراوه داتای خوێندكارانی یهكهم داخڵ بکەن ، دەتوانن سەردانی پۆرتاڵی (www.dirasat-gate.org) بکەن و ھەنگاوەکان دەست پێ بکەن.