بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، ئەنجومەنی وەزیران لە میانی سی و چوارەمین دانیشتنی ئاسایی خۆیدا بە سەرۆکایەتی "مستەفا کازمی" چەند بڕیارێکی دەرکرد.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەکەدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە ڕایگەیاندووە"ئەمڕۆ بە سەرۆکایەتی "موستەفا کازمی "سی و چوارەمین دانیشتنی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیران بەرێوەچوو، کە تیایدا پێشهات و ڕووداوە سیاسی و ئابوورییەکان لە وڵات تاوتوێکران.
بەیاننامەکە ئاماژهی بهوهشكردوە كە له سهرهتای دانیشتنهكهدا"كازمی" ستایشی ئهو ههوڵه گهورهی وهزارهتهكان و فهرمانگه خزمهتگوزارییهكانی کرد، کە له سهردانی چلهدا ،خزمهتگوزاری جۆراوجۆری بۆ سهردانكهران كه له سهرتاسهری عێراق و دەرەوەی وڵات روویان له پارێزگای پیرۆز كهربهلای كردبوو.
لەبەیاننامەکەدا ھاتوە کە سەرۆک وەزیران گفتوگۆی لەبارەی ژمارەیەک مەلەفی ئابووری گرینگ و ئەو تەحەددایانەی کە ڕووبەڕووی حکومەت بوونەتەوە کرد ، هەروەها رێنمایی ئاراستەی سەرجەم وەزارەتەکان کرد کە بە خێراییەکی زۆر بەردەوام بن لە کارکردن لە پێناو پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بە هاوڵاتیان.
ھەروەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە "ئەنجوومەنی وەزیران میوانداری بەرپرسی مەلەفی وەزارەتی کارەبای کردوە و لەوبارەی رەوشی کارەبا ڕوونکردنەوەیەکی وردی لە سەر واقیعی ئێستای کارەبا و پێداویستییەکانی وەزارەتەکە و گرنگترین ئاستەنگەکانی بەردەم پڕۆژە بنەڕەتییەکان، و میکانیزمەکانی چارەسەرکردنی خستۆتە روو.
بەیاننامەکە ڕاشیگەیاند وە کە "وەزارەتی پلاندانان پێشنیازە بڕیارێکی پێشكەشکردوە سەبارەت بە پڕۆژە دواكەوتووەكان، و ئەگەری دەستپێكردنەوەی كارەكانیان ، هەروەها دوای گفتوگۆی بەرفراوان لەسەر پێشنیازەكە، ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر پەسەندكردنی راسپاردەكانی كۆبوونەوەی راوێژكاری هاوپێچی بەستنەوەی یاداشتەكە لەگەڵ بەشی یاسایی لە ئەمینداریەتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیران کە تیایدا ئەم بڕیارانەدران:-
1. هەڵپەساردنی بڕیارەکانی 347 ی ساڵی 2015 ،ی367 ی ساڵی 2016، ی 342 ی ساڵی 2018، و 170 ی ساڵی 2019 دوای (90) رۆژ لە بەرواری دەركردنی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران، بەبێ ئەوەی زیان بە رێكارەكان بگرێت كە پێشتر بەپێی ئەو رێكارانە گیراونەتەبەر ، یان ئەوانەی کە ڕوویانداوە پێش دەرکردنی بڕیاری پێویست، و بەپێی ناوەڕۆکی بڕیارەکانی سەرەوە تەواو دەبێت.
2. هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران (432ی ساڵی 2015).
3. ئەو دەزگا حكوومیانەی كە پەیوەندییان بە ڕاگرتنی وەرگرتنی داواكارییەوە هەیە لەو كەسانەی كە بڕیارەكانی 93 و 338ی ساڵی 2019 ی ئەنجومەنی وەزیران دەیانگرێتەوە، بە مەرجێك ئەم دەسەڵاتانە ڕێكارە پێویستەكانیان بۆ ئەو داواكارییانە تەواو بكەن كە پێشتر بەپێی دوو بڕیارەكەی سەرەوە پێشكەش كراون لە ماوەی (90) زیاتر نەبێت ، لە بەرواری دەرکردنی بڕیاری پێویست، بە پێچەوانەوە بەرپرسیارێتی لە ئەستۆ دەگرێت وەزارەتی پلاندانان و لایەنە گرێبەستکارەکان لە ڕووی یاساییەوە بەرپرسیارن لەم کارە.
دووەم / وەزارەتی پلاندانان ستانداردەکان بۆ هەڵسەنگاندنی توانای کارکردنی دەزگا جێبەجێکارەکان دادەنێت لە دیاریکردنی ئەو بڕە تەرخانکراوەی کە پەسەند دەکرێت بۆ ئەو قەبارانە و خستنەڕووی پڕۆژە نوێیەکان بەپێی ئەو پێوەر و هەڵسەنگاندنانەی کە پێشکەش دەکرێن وەزارەتی پلاندانان بە پشتبەستن بە مادەکانی (٢٠ و ٣٠) لە بەشی چوارەمی ڕێنمایی و دەسەڵاتەکانی جێبەجێکردنی خەرجییەکانی پڕۆژە وەبەرهێنان، و دەسەڵاتەکانی وەزیری پلاندانان کە لە ڕێنمایی و دەسەڵاتەکانی جێبەجێکردنی خەرجییەکانی پڕۆژەکانی وەبەرهێنان بۆ ساڵی 2021 دامەزراوە بە پێشنیارێک بۆ راسپاردنی ئەو شوێنانەی کە زۆرترین توانای جێبەجێکردنیان هەیە بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکان.
سێیەم/
1- وهزارهتی پلاندانان دهسهڵاتی سڕینهوهی پڕۆژهکانی ههیه دوای پێداچوونهوه و ههڵسهنگاندنیان له ماوهی یهك ساڵدا .
2- وهزارهتی پلاندانان ههماههنگی دهكات لهگهڵ لایەنی گرێبهستهكان سهبارهت به دهسهڵاتی سڕینهوهی پڕۆژه ههڵپهسێردراوهكان كه دهستیان پێ نهكراوهتهوه ، له ماوهی (6) مانگدا له رۆژی دهركردنی بڕیاری پێویست بە هەماهەنگی بابەتە ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزاری بۆ ئابووری دەکرێت.
ھەر لەکۆبونەوەکەدا ئەنجومەنی وەزیران تاوتوێی ئەو راسپاردانەی کرد کە سەبارەت بە پێدانی تەرخانکردنی بودجە بە زانکۆی شەترە دراوە بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی و باشترکردنی دۆخی خوێندن،لەم روانگەیەشەوە ئەنجومەنی وەزیران
پارەدارکردنی بڕی سێ ملیار دینار بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی/ زانکۆی زیقار ،لە نێویشیاندا بۆ زانکۆی شەترە بۆ تەواوکردنی پێداویستییە تەکنیکیەکان و خەرجکردنی ئەو بڕە پارانەی کە بۆ ئەو بینایانە تەرخانکراوە.