حەسەن نازم:کازمی بۆ بەشداریکردن لە کارەکانی ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بەرەو ئەمریکا بەڕێ دەکەوێت

سیاسی
  • 19-09-2022, 16:35
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە"حەسەن نازم" وەزیری رۆشنبیری و وتەبێژی ئەنجوومەنی وەزیران رایگەیاند:"بۆ بەشداریکردن لە کارەکانی ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان،"مستەفا کازمی" سەرۆک وەزیران،بەرەو ئەمریکا بەرێدەکەوێت .
    "حەسەن نازم" ئاماژەی بەوەشدا کە ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریداوە کارکردن لەسەر بڕیارەکانی پێشووی پەیوەست بە پڕۆژە دواکەوتووەکان رابگرێت .
     "حەسەن نازم " لە میانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە بەغدا كە دوای دانیشتنی ئەنجومەنی وەزیران بەرێوەچوو و پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو، رایگەیاند"مستەفا كازمی" سەرۆك وەزیران بۆ بەشداریكردن لە ٧٧ەمین دانیشتنی كارەكانی کۆبوونەوەی گشتی کۆمەڵەی نەتەوەکان سەردانی ئەمریکا دەکات. 
     ئاشکراشیکرد کە کازمی لەو سەردانەیدا لەگەڵ کەسایەتییە باڵاکان لە نیویۆرک کۆدەبێتەوە. 
     وتیشی " به‌شداریكردنی كازمی له‌ كاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان پێگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی عێراق به‌رز ده‌كاته‌وه‌.
    راشیگەیاند "حكومه‌ت له‌ دۆسیه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌دا سه‌ركه‌وتوو بوو و توانی بەسەر قه‌یرانه‌كان ‌زاڵ ببێت و سەردانی کازمی بۆ ئەمریکا لوتکەی هەوڵە دیپلۆماسییەکانی حکومەتە.
    روونیشیکردەوە ، ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریداوەب کارکردن لەسەر بڕیارەکانی پێشووی پەیوەست بە پڕۆژە دواکەوتووەکان بوەستێنێت. 
     "نازم" لە درێژەی قسەکانیدا وتی "کارکردن بە ڕاگرتنی بڕیارەکانی پێشووی ئەنجوومەنی وەزیران لەبەرئەوەیە کە لە هەلومەرجێکی نائاساییدا دراون، ھەروەک ووتیشی" ئەنجوومەنی وەزیران دەنگیدا بە دابینکردنی سێ ملیار دینار وەک بودجەیەک بۆ زانکۆی شەترە بەمەبەستی پاڵپشتیکردنی خوێندنی باڵا.