سەلاحەدین/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، قایمقامیەتی قەزای سامەڕای سەر بە پارێزگای سەلاحدین بەردەوامی لێشاوی سەردانکەرانی بۆ مەزاری هەردوو ئیمام عەسکەری (سلامی خوایان لەسەر بێت ) ڕاگەیاند.
لەو بارەیەوە "بەکر محەممەد شەریف " قایمقامی سامەڕا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند، "چلەی سەردانیکەران سەرکەوتوو بووە دەرخستەی ئەوەشە کە هاوکارییەکی بەرز لە نێوان دەزگا ئەمنییەکان و هاووڵاتییان ھەبوە لە دەروازەی شارەکە.
ئاماژەی بەوەشکردووە "هاوكاریی فەرمانگەكانی پارێزگاكان، دەسەڵاتی دادوەری جێگای دڵخۆشی بوە بۆ سەرکەوتووی بەرێوەچونی مەراسیمەکە.
وتیشی " پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری پزیشکی و ئاسانکاری بۆ ڕێکارەکانی سەلامەتی بۆ سەردانکەران وایکرد کە زۆرترین لە سەردانیکەرانی چلە ، ڕوو لە مەزاری ھەردوو ئیمام عەسکەری بکەن .