بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە"فواد حسێن" وەزیری دەرەوە گەیشتە شاری نیویۆرک بۆ بەشداریکردن لە کارەکانی ئەنجومەنی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان.
لەوبارەیەوە"ئەحمەد سەحاف" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) گەیشتووە ڕایگەیاندووە"فواد حوسێن" وەزیری دەرەوە ئەمڕۆ گەیشتە نیویۆرک بەمەبەستی بەشداریکردن لە ٧٧هەمین دانیشتنی ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان،بۆ نوێنەرایەتیکردنی عێراق لە کۆبوونەوەکان کە لە پەراوێزی دانیشتنەکە ئەنجام دەدرێن.
"سەحاف " لە بەیاننامەکەدا راشیگەیاندوە کە چاوه‌ڕوان ده‌كرێت وه‌زیری دەرەوە له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك وه‌زیری ده‌ره‌وه و به‌رپرسانی ژماره‌یه‌ك لە وڵاتی جیهانی كۆببێته‌وه بۆ تاوتوێكردن و به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كان،و كۆكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ به‌رده‌وامبوونیان له پاڵپشتییه‌كانیان بۆ عێراق،تاوەکو به‌شداری بكه‌ن له ئاوه‌دانكردنه‌وه و ژێرخانی بونیادنانی شارەکانی عێراق.
بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق جەختیشیکردۆتەوە لەسەر سیاسەتی دەرەوەی عێراق و ڕۆڵی کارای لە بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا.