بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی گشتی گومرگی فیدراڵ ، دەستبەسەرداگرتنی 7 بارهەڵگری سەرپێچیکاری لە دەروازەی پارێزگای نەینەوا راگەیاند.
دهستەکە لهبەیاننامەیەکدا كه گهیشتووهته ئاژانسی ههواڵی عێراقی (INA) ڕایگهیاندوە" لهبەر رۆشنایی جێبهجێكردنی ڕێنماییهكانی بهڕێوهبهری گشتی دەستەی گشتی گومرگ ، لە خۆدزینەوەی کەسانێک لە پێدانی باجی گومرگی، بەڕێوەبەرایەتی گومرگی هەرێمی باکوور، بە نوێنەرایەتی بەشی لێکۆڵینەوە و دژە قاچاخ، توانی دەستبەسەر (7) بارهەڵگر دابگرێت کە پێکھاتبوو لە (ئامێری یەدەگ و کەرەستەی کارگەی ئاو و کەرەستەی ناوماڵ و سیرامیک و تامی نێرگەلەو چەند ماددەیەکی تری جۆراوجۆری قەدەغەکراو) کەپێچەوانەی مەرج و رێنماییەکان بوون .
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە "هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست دژی سەرپێچیکاران گیراوەتەبەر.
بەیاننامەکە ئاشکراشیکردوە کە پرۆسەی دەستبەسەرداگرتنەکە بەھاوکاری لەگەڵ پۆلیسی گومرگی بەرێوەچوە .