بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی حەشدی شەعبی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی هاوبەشی لە زەلوعیە لە پارێزگای سەڵاحدین راگەیاند .
ده‌ستەکە له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه گه‌یشتووه‌ته ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA)، ڕایگه‌یاند، "ئۆپه‌راسیۆنه‌كه به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ پۆلیسی فریاكه‌وتن ده‌ستیپێكردووه بۆ پشكنینی بێستانەکانی خه‌زره‌ج و بوجواری له ده‌وروبه‌ری شارۆچکەی زەلوعیە له باشووری رۆژهه‌ڵاتی پارێزگاکە.
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکرد " ئۆپەراسیۆنەکانی حەشد لە پارێزگاکە بەپێی ئەو پلانانەی کە دارێژراون بۆ راوەدوونانی تیرۆرستان بەردەوام دەبێت تا پاککردنەوەی ناوچەکە لەپاشماوەکانی تیرۆر .
كەش و هەوا: باران بارین و دابەزینی پلەكانی گەرما