بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، ئەنجومەنی باڵای دادوەری سزای زیندانیکردنی لە دژی سێ فەرمانبەر بە تاوانی ئەنجامدانی گەندەڵی ئیداری ڕاگەیاند.
نوسینگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لە بەیاننامەیەکدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە رایگەیاندووە"دادگای تاوانەکانی سەڵاحەدین ، بەپێی بڕگەكانی ماددەی 318/ لە یاسای سزادانی هەمواركراوی ژمارە 111ی ساڵی 1969 و بەبوونی بەڵگە بەپێی مادەکانی 47 و 48 و 49ی یاساکە ، سزای زیندانی حەوت ساڵ بۆ یاریدەدەری تەکنیکی پارێزگاری سەڵاحدین و دوو ئەندامی لیژنەی جێبەجێکردنی ڕاستەوخۆ لە پارێزگاکە سەپاند، دوای ھەبوونی بەڵگە لەگەندەلی کردن لە پرۆژەیەکی بەڕێوەبەرایەتی کەرەستەی کشتوکاڵی لە پارێزگاکە.
بەیاننامەکە روونیشیکردۆتەوە کە "پڕۆژهكه تهواو نهبووه،سهرهڕای بوونی چهند پێشێلكارییهكی تری كارگێڕی.
كەش و هەوا: باران بارین و دابەزینی پلەكانی گەرما