نێچيرڤان بارزانى به‌شدارى له‌ پرسه‌ى شاژن ئێلێزابێسى دووه‌مدا كرد

سیاسی
  • 19-09-2022, 13:47
  • +A -A

    هەولێرـINA
    له‌ دووه‌م ڕۆژى سه‌ردان و به‌شداريكردنيدا له‌ پرسه‌ و ماڵئاوايى له‌ شاژنى كۆچكردووى شانشينى يه‌كگرتوو ئێلێزابێسى دووه‌م، پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2022/9/19 نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ و ڕێبه‌رانى جيهان و به‌ ياوه‌ريى باڵيۆزى عێراق له‌ شانشينى يه‌كگرتوو، به‌شدارى له‌ دانيشتنى پرسه‌ى شاژندا كرد كه‌ له‌ وێستمينسته‌ر ئابێ له‌ په‌رله‌مانى شانشينى يه‌كگرتوو به‌ڕێوه‌ چوو.
    سه‌رۆك نێچيرڤان ئێواره‌ى دوێنێ يه‌كشه‌ممه‌ له‌سه‌ر بانگهێشتى فه‌رميى حكوومه‌تى به‌ريتانيا گه‌يشته‌ له‌نده‌ن و له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ و ڕێبه‌رانى وڵاتانى جيهان له‌ كۆشكى شاهانه‌ى به‌كينگهام به‌شدارى له‌ ڕێوڕەسمى پرسه‌ و ماڵئاواییکردن له‌ شاژنى کۆچکردووى شانشینى یەکگرتوودا كرد.