بەغداد/ INA
ئهمڕۆ دووشهممه ، سندووقی دراوی نێودهوڵهتی رایگەیاند "کە چاوهڕوانی گهشهی راستهقینهی بهرههمی ناوخۆیی عێراقی دەکات له ماوهی پێنج ساڵی داهاتوودا.
لەوبارەیەوە سندوقەکە لە هێڵکارییەکدا کە لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی بڵاویکردووەتەوە، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچونی بۆ کردوە، ئاماژەی بەوەداوە کە کە کۆی گشتی بەرهەمی ناوخۆیی عێراق لە ماوەی پێنج ساڵی داهاتوودا لە گەشە کردن بەرز دەبێتەوە.
روونیشیکردۆتەوە کە "رێژەی گەشەی ساڵانە بۆ ئەم ساڵ گەیشتۆتە 9.5 لەسەدا.
سندوقەکە ئاشکراشیکردوە کە ئەو ڕێژەیە لە ساڵی داهاتوودا بۆ 5.7 دادەبەزێت، لە کاتێکدا ساڵی 2024 چاوەرواندەکرێت عێراق بە رێژەی 2.7% لە بەرهەمی گشتی ناوخۆییدا گەشەی ناوخۆیی بەخۆیەوە ببینێت، بۆ لە ساڵی 2025یش پێشبینی دەکرێت بۆ 2.6% دابەزێت، ھەروەک سەندوقەکە پێشبینی ئەوەش دەکات کە لەساڵی 2027 جێگیر بون بەخۆیەوە ببینێت.
كەش و هەوا: باران بارین و دابەزینی پلەكانی گەرما