بەدواداچون/INA
ئەمڕۆ دووشەممە ،لە بازاری مامەڵەکانی ئاسیادا نرخی نەوت بەرزبووەوە.
نرخی نەوتی برێنت بە ڕێژەی 60سەنت بەرزبووەوە، واتە لەسەدا 7بەرزبووەوە و گەیشتە 95,91دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک تاکاتژمێر 3و 30 دەقیقە بەکاتی گرێنچ، ئەمەش دوای ئەوەی ڕۆژی هەینی رابردوو بە ڕێژەی ٠.٥% بەرزبووەوە.
ھاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکی بە 85 دۆلار و 50 سەنت تۆمارکرا ، کە 39 سەنت بەرزبووەتەوە، کە دەکاتە 0.5%.
ئەم گۆرانکاریە لەکاتێکدایە کە لە ھەفتەی رابردوو گرێبەستی نەوتی برێنت و نەوتی خاوی ئەمەریكا زیاتر لە 1% دابەزی، ئەوەش بەھۆی نیگەرانییەكان لە خاوکردنەوەی گەشەی بانكی ناوەندی جیهانی.
لەلایەکی ترەوە کۆمپانیای نەوتی بەسرە ڕایگەیاند، "کارەکانی بارکردن و هەناردەکردنی نەوت لە بەندەری نەوتی بەسرە دوای وەستانی لە ڕۆژی هەینی، دەستپێکردۆتەوە و گەڕاوەتەوە ئاستی ئاسایی خۆی.
كەش و هەوا: باران بارین و دابەزینی پلەكانی گەرما