به‌غدا ـ INA
سبه رۆژی سێ شه‌ممه به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی هه‌میشه‌یی لیژنه‌ی میدیایی عه‌ره‌بی دكتۆر نه‌بیل جاسم سه‌رۆكی تۆڕی راگه‌یاندنی عێراقی، خولی 97 میدیای عه‌ره‌بی ده‌ست به‌كاره‌كانی ده‌كات.
لیژنه‌ی هه‌میشه‌ی میدیای عه‌ره‌بی كارنامه و پرۆژه و بڕیاره‌كانی سكرتاریه‌تی هونه‌ری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی راگه‌یاندنی عه‌ره‌بی گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كات به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵسه‌نگاندنی گرنگی به‌شداری كارایی ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندام و رێكخراو و یه‌كێتیه‌كانی په‌یوه‌ندیدار له‌م خوله‌دا، بۆ ئه‌وه‌ی را وتێبینیه‌كان بۆ نووسینگه‌ی جێبه‌جێكار به‌رزبكرێنه‌وه وله‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی راگه‌یاندنی عه‌ره‌بی پشت پێ ببه‌سترێت.
هه‌روه‌ها له‌دوای ئه‌م خوله خولی ئاسایی 15 بۆ نووسینگه‌ی جێبه‌كاری وه‌زیرانی میدیایی عه‌ره‌بی ده‌كرێته‌وه ودواتر خولی 52ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی میدیایی عه‌ره‌بی به‌به‌شداری شاندی ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و گه‌یاندن و تۆڕی راگه‌یاندنی عێراق و به‌ئاماده‌بوونی وه‌زیرانی میدیایی وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌ستپێ ده‌كات هه‌روه‌ها تێدا سه‌رۆك و سكرتێری رێكخراو ویه‌كێتیه‌كانی راگه‌یاندنی وه‌كو چاو‌دێر له‌ژێر سێبه‌ری كۆمكاری عه‌ره‌بی به‌شدار ده‌بن.
ئه‌م خوله كۆمه‌ڵێك له‌پرسه‌كان باس ده‌كات له‌پێشینه‌كانی به‌رده‌وامی پشتگیری میدیایی عه‌ره‌بی بۆ پرسی فه‌له‌ستین و له‌ناویدا پرسی شاری قودسی پیرۆزی داگیركراو. له‌گه‌ڵ ئه‌كتیڤكردنی ئامانجه‌كانی میدیایی عه‌ره‌بی 2022-2026 له‌وانه ره‌فتاری ده‌زگاكانی میدیایی له‌گه‌ڵ قه‌یران و كاره‌ساته‌كان هه‌روه‌كو له‌گه‌ڵ په‌تایی كۆرۆنای كردی و به‌دواداچوون كردن بۆ پلانی جۆڵه‌ی میدیایی له‌ده‌ره‌وه و رۆڵی میدیا له‌به‌رنگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و توندوتیژی، هه‌روه‌ها نه‌خشه‌ی میدیایی عه‌ره‌بی له‌بواری گه‌شه‌كردنی به‌رده‌وام تا 2030 و به‌شداریكردنی میدیایی په‌روه‌رده‌یی له‌ناو پرۆگرامه‌كانی خوێندندا له‌و وڵاتانه‌ی كه‌ئه‌ندامن.
ئه‌م خوله سه‌ركه‌تووترین ده‌ستپێشخه‌ری پراكتیكی و را وبۆچوونه‌كان سه‌رباره‌ت به‌پێشخستنی میدیایی عه‌ره‌بی له‌چوار چێوه‌ی پێشكه‌وتنی خێرایی بواری میدیایی به‌ژماره ده‌خاته‌روو، به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به ته‌واوكردنی ستراتیژیه‌تێكی عه‌ره‌بی بۆ ئه‌وه‌ی چۆن ره‌فتار له‌گه‌ڵ مه‌زنه كۆمپانیه‌كانی میدیایی وه‌كو ( گۆگل، ئه‌پڵ، فه‌یسبووك، ئه‌مازوون، ناتفلێكس GAFAN، بكات ودروستكردنی سه‌كۆیه‌ك و ئاماده‌كردنی ماڵپه‌رێك بۆ لیژنه‌ی میدیایی عه‌ره‌بی له‌گه‌ڵ دانانی سیسته‌مێكی ناوخۆیی بۆ خه‌ڵاتكردنی باشترین میدیا وه‌كو ڕێزلێنانێك بۆ ئه‌و كه‌سایه‌تی و ده‌زگانه‌ی كه‌خزمه‌تێكی زۆر باشیان پێش كێش كردووه.
هه‌روه‌ها ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی میدیایی عه‌ره‌بی له‌خولی 52 دا كۆمه‌ڵێك له‌پرسه‌كانی تایبه‌ت به‌رێكخستن و هه‌یكه‌له‌وه باس ده‌كات و ئه‌و چالاكی و جموجۆله‌كانی زۆری چاپكراو كه‌له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری كۆماری وڵاتانی عه‌ره‌بی به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی باڵیۆزه‌كانی عه‌ره‌ب ئه‌نجامداوه نمایش ده‌كات له‌گه‌ڵ چاوخشاندن به‌راپۆرته‌كانی رێكخراو و یه‌كێتییه‌كانی میدیایی و چالاكییه‌كانی پایته‌ختی راگه‌یاندنی عه‌ره‌بی.