بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی دارایی عێراق، دەستی کرد بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت بۆ مانگی ئەیلول.
لەو بارەیەوە وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی ھەواڵی عێراقی گەیشتووە ڕایگەیاندووە"کە ئەمڕۆ بەشی ژمێریاری لە وەزارەت دەستیکردوە بە دابینکردنی بودجە بۆ مووچەی سەرجەم وەزارەت و دەستە و دەزگا نەبەسترەکان ، بۆ مانگی ئەیلوول.
بەپێی ناوەرۆکی بەیاننامەکە وەزارەتی دارایی داوا لە سەرجەم یەکەکانی خەرجکردن لە وەزارەتەکان دەکات، سەردانی بەشی ژمێریاری وەزارەتی دارایی بکەن ،بۆ پێداچوونەوە بە خشتەی پەسەندکراو، بەمەبەستی تەمویکردنی موچە بۆ سەر ھەژماری حیسابی فەرمانبەران لەو بانکانەی کە موچەکانیانی لێوە وەردەگرن.
كەش و هەوا: باران بارین و دابەزینی پلەكانی گەرما