کەرکوک /INA
ئەمڕۆ دووشەممە، پارێزگاری کەرکوک،وێستگەی کارەبای لاوەکی شۆڕاوی بە توانای 33/11KV بۆ ژمارەیەک گەڕەکی باکووری پارێزگاکە کردەوە.
لەکاتی کردنەوەی وێستگەکە "راکان جبوری" پارێزگاری کەرکوک بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند، "وێستگەی لاوەکی شۆراو بەشداری دەکات لە دەستەبەرکردنی سەقامگیری دابەشکردنی سیستەمی کارەبا ، جگە لە دامەزراندنی محاویلە لە پردی ئاڵتۆن و شوان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی بارگرانی لەسەر دابەشکردنی کارەبا.
ئاماژەی بەوەشکرد، "دامەزراندنی وێستگەکە لە چوارچێوەی پلانەکانی پارێزگا و پاڵپشتیکردنە بۆ کەرتی کارەبا بە توانای 33/11KV بۆ گەرەکەکانی شۆراو و بارود خانە و چیمە ن و رەحیماوا و گۆرگە چاڵ و سێکانیان لەباکوری شارەکە.
كەش و هەوا: باران بارین و دابەزینی پلەكانی گەرما