ئەنبار / INA
ئەمڕۆ دووشەممە، فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای ئەنبار دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی بە 26 هەزار حەبی ماددە هۆشبەرەوە ڕاگەیاند.
فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگاکە لە راگەیەندراوێكدا كە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)، ئاماژەی بەوەكردووە، "دوای وەرگرتنی زانیاری لە سەرچاوەیەک بۆ بەڕێوەبەرایەتی کاروباری ماددە هۆشبەرەکان کە کەسێک لە شاری رومادی هەڵگری حەبی هۆشبەرە بووە، رەزامەندی یاسایی فەرمی وەرگیراوە و تیمێکی کارکردنیش لە بەڕێوەبەرایەتییەکەی سەرەوە پێکهێنراوە بۆ شوێنی مەبەست کە لە ئەنجامدا تۆمەتبار دەستگیرکرا .
راگەیەندراوەکە روونشی دەکاتەوە کە تۆمەتبار "10,000 حەبی لە جۆری کاپتاگۆن لە دەستگیراوە."
لە درێژەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە لەماڵی تۆمەتباردا دەست بەسەر حەبی هۆشبەری دیکەدا گیراوە کە (١٦ هەزار) حەب لە جۆری " کاپتاگۆن" بوو .
راگەیەندراوەکە ئاشکراشیکردوە کە "کۆی گشتی ژمارەی حەبی دەست بەسەرداگیراوە ٢٦ هەزارە حەب بووە .
ھەروەک ئەوەش خراوەتەروو کە تۆمەتبارەکە بەپێی ماددەی 28ی یاسای ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکراوە، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە، و ڕێوشوێنی یاسایی لە دژی دەگیرێتە بەر.