بەغداد/ INA
وەزارەتی بەرگریی عێراق، فۆڕمێکی دیاریکرد بۆ گەڕانەوەی ئەو کەسانەی کە گرێبەستەکانیان هەڵوەشاوەتەوە لەوەزارەتەکەی .
لەوبارەیەوە وەزارەتی بەرگری، لە بەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە،ئەمڕۆ دووشەممە، داوای کرد کە ئەو کەسانەی کە گرێبەستەکانیان لە وەزارەتەکە هەڵوەشاوەتەوە، دەتوانن برۆنە ناو ئەو لینکەی کە هاوپێچ کراوە، لە (٨٠٠)ەوە دەستپێدەکات لە 19ی ئەیلولی 2022 تاوەکو 3ی تشرینی یەکەمی 2022، بە مەبەستی پڕکردنەوەی فۆڕمی گرێبەستەکانیان.
كەش و هەوا: باران بارین و دابەزینی پلەكانی گەرما