به‌غدا ـ INA
ئه‌مڕۆ فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پاراستنی سنوور كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ هاوتا سوریه‌كه‌ی سازكرد سه‌باره‌ت به‌پاراستنی سنووره‌كان و رێگرتن له‌هه‌وڵه تیرۆرستییه‌كان، فه‌ریقی رۆكن حامد ئه‌لحوسه‌ینی دووپاتیكرده‌وه كه‌عێراق هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات بۆ دابینكرنی ئارامی سنووری خۆی له‌گه‌ڵ سوریا و رێگرتن له‌كاری قاچاغچیكردنی.
حوسه‌ینی به‌ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی راگه‌یاند" فه‌رمانده‌ی سنووره‌كانی سوریا لیوا رۆگن غه‌سان مه‌حمود وشاندی یاروه‌ری ئه‌مڕۆ له‌باره‌گای فه‌رمانده‌ی پاراستنی سنوور سه‌ردانیكردن و كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش كرا به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر چۆنیه‌تی دابینكردنی ئارامی سنووری هاوبه‌ش له‌نێوان عێراق و سوریا و به‌هێزكردنی هاوكاری بۆ رێگریكردن له‌هه‌وڵه تیرۆرستییه‌كان و تێكدانی ئارامی سه‌ر سنوور، هه‌روه‌ها به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی كه له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌ی پاراستنی سنووره‌كانی عێراقه‌وه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئه‌نجام ده‌درێن.
هه‌روه‌ها وتی" عێراق هه‌وڵی داوا بۆ پاراستن و ئارامكردنی سنووره‌كان و رێگریكردن له‌هه‌ر هه‌وڵێكی تیرۆرستی له‌نێوان ئه‌م دوو وڵاته‌دا و ئاماژه به‌وه‌شی دا كه سنووره‌كانی عێراق ئارام و سه‌قامگیره له‌دوایی دانانی سیسته‌می چاودێرێكردنی سنوور كه‌له دیوار وسیم و كۆنكریت و كامێرایی چاودێری به‌ماوه‌ی 24 كاتژمێر پێكهاتووه.