بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، بانکی رافیدەین بەرزترین قەرزی کڕینی خانوو راگەیاند کە بە فەرمانبەران و خانەنشینان و هاوڵاتیان دەدرێت.
لەوبارەیەوە نوسینگەی راگەیاندنی بانكەكە لە راگەیەندراوێكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتوە ئاماژەی بەوەداوە : "کەبپێدانی قەرز بۆ كڕینی شوێنی نیشتەجێبوون بۆ فەرمانبەران و خانەنشینان و هاوڵاتیان لە 50 ملیۆن دینارەوە دەستپێدەكات و تاوەکو 150 ملیۆن دینار.
بانکەکە روونیشیکردۆتەوە "داواكاری بۆ وەرگرتنی قەرزەكە لەڕێگەی لقەكانی بانكەوەیە لەببەغدا و پارێزگاكانی دیکە لەعێراق .
ھەروەک بانکەکە ئاشکرایکردوە " کە بڕی ڕێگەپێدرا لەقەرز بەپێی مەرج و ڕێنماییەكانی قەرزەكە دیاری دەکرێت.