به‌غدا ـ INA
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه ئاشكرایی كرد كه به‌بڕیارێك په‌ساری (حه‌سانه‌ی) په‌رله‌مانی له‌سه‌ر یه‌كێك له‌په‌رله‌مانتارانی خولی ئێستای ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و پارێزگای پێشووتر سه‌ڵاحه‌ددین به‌تۆمه‌تی زیانگه‌یاندن به‌ماڵی گشتی به‌ئه‌نقه‌ست هه‌ڵگیراوه.
فه‌رمانگه‌ی لێكۆلینه‌وه‌كان له‌م ده‌سته‌یه له‌راگه‌یایندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه راگه‌یاند" دادگای دوو له‌كه‌ره‌خ له‌به‌غدا بڕیاری داوه بۆ هه‌ڵگرتنی په‌ساری په‌رله‌مانی له‌سه‌ر یه‌كێك له‌ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئێستا و پارێزگاری پێشووتری سه‌ڵاحه‌ددین به‌تۆمه‌تی زیانگه‌یاندن به‌فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی ئه‌م پارێزگایه.
هه‌روه‌ها راگه‌یاند" هه‌ڵگرتنی په‌ساری په‌رله‌مانی له‌دوایی پشتراستركردنه‌وه‌ی زانیاری راپۆرتی وردبینی هاتووه كه‌له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه ئاماده‌كراوه كه‌تایبه‌ت بووه به‌وه‌ی كه‌پارێزگاری سه‌ڵاحه‌ددین هه‌ستاوه به‌كارهێنانی پله تایبه‌ته‌كانی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی له‌م پارێزگایه به‌بێی ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌ت.
هه‌روه‌ها وتی" دادگای دوو له‌كه‌ره‌خ له‌به‌غدا بڕیاره‌یه‌كه‌ی بۆ هه‌ڵگرتنی په‌ساری په‌رله‌مانی به‌پشتبه‌ستن به‌مادده‌ی 340ی یاسایی سزادانی عێراقی ژماره 111ی ساڵی 1969ی هه‌مواركراوه ده‌ركردووه.
كەش و هەوا: باران بارین و دابەزینی پلەكانی گەرما